وەزیرێك بەهۆی ناكۆكی لەگەڵ زێلێنسکی دەستی لەكاركێشایەوە



ئەلێکساندەر تکاچێنکۆ، وەزیری ڕۆشنبیری ئۆکراينا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند، ئەمەش دوای ئەوەی ڤلادیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئەو وڵاتە داوای لەكارلادانی كردبوو.

تکاچێنکۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی كۆمەڵێك هەڵە تێگەیشتن لەبارەی گرنگی کولتوور لە کاتی ململانێکاندا بڕیارەکەی داوە.

ڕاشیگەیاندووە، “گرنگیی پارەی تایبەت و بودجە لە کاتی شەڕدا بۆ ڕۆشنبیری کەمتر نییە لە گرنگی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، چونکە ڕۆشنبیری قەڵغانی ناسنامەی ئێمە و سنوورەکانمانە”.

دوێنێ‌ ٢٠ی تەمموز، زێلێنسکی پێشنیاری بۆ دێنیس شمیگال، سەرۆک وەزیرانی وڵاتەكەی کرد، کە جێگەی وەزیری ڕۆشنبیری بگرێتەوە.

پێدانی دوو مووچە بە فەرمانبەرانی هەرێم مەرجی هەیە
پێشت پێدانی دوو مووچە بە فەرمانبەرانی هەرێم مەرجی هەیە
نرخی دۆلار ئاستی پێوانەیی جیهانی تۆماردەكات
دواتر نرخی دۆلار ئاستی پێوانەیی جیهانی تۆماردەكات
ەیوەندیدار