شێخی ئەزهەر داوای بایكۆتی كاڵای وڵاتێك دەكات



شێخی ئەزهەر لە كاردانەوەی سووتاندنی “وێنەیەكی قورئانی پیرۆز”دا داوا لە گەلانی عەرەبی و ئیسلامی دەكات بەردەوام بن لە بایکۆتکردنی بەرهەمە سویدییەکان و دەشڵێت: “ئەو هەنگاوەی سوید لە دژی پیرۆزییەکانی ئیسلام لەژێر دروشمی درۆی ئازادی ڕادەربڕینە”.

شێخ ئەحمەد ئەلتەیب، شێخی ئەزهەر لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەوەی دەسەڵاتدارانی سوید دەیکەن لە بەردەوامبون لە پێدانی ڕەزامەندی بۆ سووتاندنی کتێبەكانی خودای پەروەردگار ڕەنگدانەوەی سیاسەتی ئاژاوەگێڕانە، توندڕەوی ڕقاوی، پشتیوانی لە تیرۆر و دوژمنایەتی موسڵمانانە لە سەرتاسەری جیهاندا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕێگەدان بەم تیرۆریستە تاوانبارانە بۆ سوتاندنی قورئان، نوێنەرایەتی تاوانێک دەکات دژی ئیسلام و مافی ئایینەکان و مرۆڤایەتی، پەڵەیەکیشە لەسەر ناوچەوانی ئەو کۆمەڵگایانە، کە لەڕێگەی هەنگاوەکانیانەوە سەلماندویانە نزیکترین کەسن لە ڕەگەزپەرستی و ئاژاوەگێڕی و دووڕویی، هەروەها دورترین کەسن لە ئازادی ڕاستەقینە و ڕێزگرتن لە ئایین و گەلان.

شێخی ئەزهەر داوا لە هەموو گەلانی عەرەبی و ئیسلامی دەكات، “بەردەوام بن لە بایکۆتکردنی هەموو بەرهەمە سویدییەکان بۆ پشتیوانی لە خودا و کتێبە پیرۆزەکەی”.

دەشڵێت: “داوا لە هەموو وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی دەکەین بەردەوام بن لە هەڵوێستی یەکگرتو و جددی بەرامبەر بە سیاسەتی بەربەری و دژە ئیسلامی و دژە موسڵمانی سوید، کە ڕێز لە پیرۆزییەکانی ئایینەکان ناگرن و تەنیا لە زمانی پارە و بەرژەوەندی ماددی تێدەگەن”.

زانایەكی كەشوهەوا: ئەم مانگە گەرمترین مانگەكان دەبێت لە مێژوودا
پێشت زانایەكی كەشوهەوا: ئەم مانگە گەرمترین مانگەكان دەبێت لە مێژوودا
حکومەتی هەرێم کار و چالاکییەکانی لە سوید هەڵپەسارد
دواتر حکومەتی هەرێم کار و چالاکییەکانی لە سوید هەڵپەسارد
ەیوەندیدار