پارتی داوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەكات



ئەندامێكی كورد لە لیژنەی ھەرێم و پارێزگاكان لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە بەرژەوەندیی كوردە و دەشڵێت: “ئێمە وەك پارتی داوا دەكەین ھەرچی زووە ھەڵبژاردن بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق بكرێت”.

شیروان جەمال، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاندووە، “ئێمە لەگەڵ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراقین، بە تایبەتی لە پارێزگاكانی نەینەوا و كەركووك و دیالە و ھەموو ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، لەبەر ئەوەی چەندین ناوچەی كوردستان ڕووبەڕووی تەعریب بوونەتەوە و گرنگە ئەنجوومەنی پارێزگاكان دیسان ھەڵبژێردرێن بۆ چاودێریی ئەو ناوچانە”.

وتیشی، “پارێزگایەكی وەكو كەركووك زۆرینەی دانیشتوانی كوردە، كەچی كورد دەسەڵاتی نییە، بەڵام ئەگەر ھەڵبژاردن بكرێت بۆ ئەنجوومەنی پارێزگا، ئەوا ڕێژەی كورد زیاتر دەبێت و ناھێڵێ زێدەڕۆیی بمێنێت”.

جەختیشی كردۆتەوە، دوای دەستبەكاربوونی ئەنجوومەنی پارێزگاكان، كورد كار دەكات بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ھەموو ئەو بڕیارانەی بە زۆری دژی كورد سەپێندراون، ھەروەھا نەھێشتنی ئاسەواری تەعریب و رێگری لە ھەر پیلانێك دژی كورد بكرێت، بە تایبەتی لە پارێزگایەكی وەك كەركووك، لەبەر ئەوەش ئێمە وەك كورد و بە تایبەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، داوا دەكەین ھەرچی زووە ھەڵبژاردن بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق بكرێت.

سوپای عێراق هێرشێکی چەکدارانی داعشیان لە مەخمور تێکشکاند
پێشت سوپای عێراق هێرشێکی چەکدارانی داعشیان لە مەخمور تێکشکاند
“عیراق ناتوانێت پارێزگاری سەروەری خاكەكەی لە بەرامبەر وڵاتانی دراوسێ بكات”
دواتر “عیراق ناتوانێت پارێزگاری سەروەری خاكەكەی لە بەرامبەر وڵاتانی دراوسێ بكات”
ەیوەندیدار