ئاسایشی سلێمانی باندێکی مەترسیداری دەستگیرکرد



سایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنی ئەندامانی باندێکی تەقەکەر و ڕێگری ڕاگەیاند کە لە پێنج کەس پێکهاتوون.

لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشدا هاتووە، ئەو پێنج کەسە کاریان ڕێگریکردن و تەقەکردن بووە لە هاوڵاتییان.

ئەوەخراوەتەڕوو، لەپێناو سەروەریی یاسا و دەستەبەرکردنی ئاسایش و ئارامی بۆ هاوڵاتییان، لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی توانیان پێنج تۆمەتبار دەستگیربکەن.

تۆمەتبارەکان بریتیین لە ( م، س، ص ) ، ٢-( ه، ب، ک ) ، ٣-( ج، ح، ح ) ، ٤-( س، ە، ر ) ، ٥-( ی، ه، ص ) کە هەستاون بە ڕێگریکردن و وەرگرتنی سەرانە و تەقەکردن لە هاوڵاتییان، لەناوچەکانی تەکیەی کاکەمەند و ئاغجەلەر.

ئەو تۆمەتبارانە بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، بە ماددەی (٤٤١) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئیدانەی سوتاندنی قورئانی پیرۆز دەکات
پێشت یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئیدانەی سوتاندنی قورئانی پیرۆز دەکات
سزای چوار ساڵ زیندانی به‌سه‌ر شێروان شێروانیدا سه‌پێنرا
دواتر سزای چوار ساڵ زیندانی به‌سه‌ر شێروان شێروانیدا سه‌پێنرا
ەیوەندیدار