واتسئەپ ڕووبەڕووی مەترسی دەبێتەوە



بەهۆی ئەوەی بەناوبانگترین خزمەتگوزاری نامە ناردنە لە جیهاندا، واتسئەپ دەبێتە جێگەی سەرنجی هاکەرەکان بۆ ئەوەی بچنە ناو تایبەتمەندی بەکارهێنەرانەوە.

هەرچەندە پسپۆڕانی ئاسایشی ئەپەکە کۆمەڵێک ڕێوشوێن پێشکەش دەکەن بۆ ئەوەی ئەکاونتی بەکارهێنەران بە سەلامەتی بمێننەوە، بەڵام تۆڕە سیخوڕییەکان بەردەوام ڕێگەی نوێ دەدۆزنەوە، لە کۆتاییدا بە دوای یەک شتەوەن، ئەویش پارەیە.

شارەزایان چەند نیشانەیەکییان خستۆتەڕوو کە دەریدەخات تۆ لەلایەن هاککەرەکانەوە هاککراویت.

ئەپەکەت لەئامێرێکی نوێدا کراوەتەوە:

وێبی واتسئەپ ڕێگەت پێدەدات ئەکاونتەکەت لە کۆمپیوتەرەکەتدا بەکاربهێنیت بۆ نامە بۆ هاوڕێکانت.

بەڵام ئەوەش بەو مانایەیە کە کەسێک دەتوانێت خراپ بەکاری بهێنێت بۆ بینینی گفتوگۆکانت.

خۆشبەختانە دەتوانیت لیستی ئەو ئامێرانە ببینیت کە بە ئەکاونتەکەتەوە بەستراوەتەوە. ئەگەر هەر ئامێرێکی نامۆت بینی کە لە لیستەکەدا هاتووە، لەوانەیە مانای ئەوە بێت کە هاک کراویت.

 

ئەگەر ئەمە ڕوویدا، بە جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوانە دەتوانیت خۆت بپارێزیت:

واتسئەپ بکەرەوە و بچۆ بۆ Settings.

کلیک لەسەر ئامێرە پەیوەندیدارەکان بکە، لێرەدا، لیستی تەواوی ئەو ئامێرانە دەبینیت کە دەتوانن بچنە ناو ئەکاونتی واتسئەپەکەتەوە.

– هەر ئامێرێکی نامۆ هەڵبژێرە و دوگمەی دەرچوون داگرە.

– بەدوای گۆڕانکاری سەیردا بگەڕێ لە ئەکاونتەکەتدا.

ئەگەر شتێکی سەیر بەسەر ئەکاونتەکەتدا هاتبێت، ئەمەش دەتوانێت نیشانەیەک بێت بۆ ئەوەی کەسێک خەریکی چاودێریکردنە، دەتوانێت لە گۆڕینی وێنەی پڕۆفایلەکەتەوە بە شێوەیەکی هەڕەمەکی دەست پێبکات، تا دەگاتە ناردنی نامە بۆ ئەو هاوڕێیانەی کە پەیوەندیت پێوە نەبووە.

 

واتسئەکەت خاوبۆتەوە

ئەپە خاوەکان ئاماژەن بۆئەوەی سیخوڕیت بەسەرەوە دەکرێت ، بەڵام ئەمە هەموو جارێک بەومانایە نایەت،

ئەگەر ئەپەکانی تر بە باشی کار بکەن. چی بکەیت گەر هەستت بە گۆڕانکاری کرد

ئەگەر وابیردەکەیتەوە کەسێک دەستی بگات بە ئەکاونتەکەت لە کاتێکدا نابێت دەستی بگات، ڕەنگە بیرۆکەیەکی باش بێت کە ئەپەکە ڕێست بکەیتەوە.

وە دڵنیابە لە پاشەکەوتکردنی هەر شتێکی گرنگ، وەک وێنە و ڤیدیۆ. پاشان ئەپەکە لاببە و بیسڕەوە و دایبەزێنە و دووبارە دایبمەزرێنەرەوە.

 

شەپۆلێكی دیكەی گەرمای بەتین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە
پێشت شەپۆلێكی دیكەی گەرمای بەتین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە
حكومەتی هەرێم بڕیارێكی بۆ لێخۆشبوونی پارەی كارەبا دەركرد
دواتر حكومەتی هەرێم بڕیارێكی بۆ لێخۆشبوونی پارەی كارەبا دەركرد
ەیوەندیدار