ئەو شەربەتانەی نابێت ڕۆژانە بخورێنەوە



شەربەتی قامیشی شەکر خواردنەوەیەکی بەناوبانگە و یارمەتی ساردکردنەوەی جەستە دەدات و سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەکات، بەڵام پسپۆڕان ئامۆژگاری دەکەن کە ڕۆژانە بەکارنەهێنرێت، بەپێی ئەو شتەی کە ڕۆژنامەی “VN Express”ی ڤێتنامیی بڵاویکردووەتەوە.

خواردنەوەکە فرۆکتۆزی سروشتی دابین دەکات، کە وزە زیاد دەکات و هەستکردن بە ماندوێتی کەمدەکاتەوە، بەتایبەتی لە ڕۆژانی گەرمدا، هەروەها چەندین ڤیتامین و کانزای تێدایە، هەروەها دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر و پرۆتین و ڕیشاڵی تواوە.

دکتۆر بوی داک سانگ، مامۆستا لە ئەکادیمیای زانست و تەکنەلۆجیای ڤێتنام دەڵێت نابێت شەربەتی قامیشی شەکر ڕۆژانە بخورێت. دکتۆر سانگ دەشڵێت، کەسێکی ئاسایی دەتوانێت کێشی لەشی زیاد بکات ئەگەر بڕێکی زۆر شەربەتی قامیشی شەکر بخواتەوە، بەشێوەیەکی مامناوەندی کوپێکی 240مل نزیکەی 183 کالۆری و 50گم شەکر دابین دەکات، کە یەکسانە بە 12 کەوچک شەکر، کە زیاترە لە بڕی ڕۆژانە .وەرگرتنی پێشنیارکراوی ٩ کەوچکی چا بۆ پیاوان و ٦ کەوچکی چا بۆ ئافرەتان.

ئەو حاڵەتانەی کە خواردنی شەربەت قەدەغەیە

ئەو کەسانەی، کە تووشی نەخۆشی شەکرە، ناڕێکی چەوری خوێن یان زگماکی دەبن، نابێت شەربەتی قامیشی شەکر زۆر بخۆنەوە. ژنانی دووگیان، ئەوانەی مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشی شەکرەی دووگیانی هەیە، کەسانی بەساڵاچوو، منداڵانی خوار تەمەنی ٤ ساڵ و ئەو کەسانەی تەواوکەری خۆراکی یان کێشەی خەسیتبوونەوەی خوێنیان هەیە، نابێت ئەم شەربەتە بخۆنەوە.

هەفتانە ٢ کوپ

دکتۆر سانگ دەڵێت، خواردنی تەنها یەک کوپ یان دوو کوپ قامیشی شەکر بەشەربەتی  لە هەفتەیەکدا باشترینە، ئەمەش بەپێی باری تەندروستی کەسەکە، هۆشداری دەدات لەوەی ئەوانەی شەربەتی ناتەندروست دەخۆن مەترسی تووشبوونیان بە هەوکردن و ژەهراویبوونی خۆراکی لەسەرە.

بەم شێوەیە ئەو کەسانەی کۆئەندامی هەرسیان لاوازە، کە زۆرجار تووشی هەرس نەکردن یان سکچوون دەبن، ئامۆژگاری دەکرێن شەربەتە سرووشتییەکان بەکەمی یان بڕێکی زۆر دیاریکراو بخۆنەوە.

وڵاتە گەورەكانی جیهان دەستبەرداری دۆلار دەبن
پێشت وڵاتە گەورەكانی جیهان دەستبەرداری دۆلار دەبن
” سیربیروس” گەشتە ئەوروپا و یەکەم هەناسەی گەرمی دا
دواتر ” سیربیروس” گەشتە ئەوروپا و یەکەم هەناسەی گەرمی دا
ەیوەندیدار