” سیربیروس” گەشتە ئەوروپا و یەکەم هەناسەی گەرمی دا



ئەمڕۆ ئەوروپا ڕووبەڕووی یەکەم شەپۆلی بەهێزی گەرما دەبێتەوە کە بە ناوبراوە، و سەرەتاش ئیتاڵیا و ئیسپانیا دەگرێتەوە.

ئەم ناوە لە گیاندارێکی ئەفسانەی یۆنانییەوە هاتووە ،کە ئاژەڵێکی ئەفسانەییە و هەناسەی ئاگر دەدات، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ توندی و چڕی شەپۆلی گەرما کە دانیشتوانی وڵاتانی وەک ئیتاڵیا و ئیسپانیا زۆرترین زیانیان پێدەگات.

گۆڤاری تایم ئاوت دەڵێت کە پلەی گەرمیا لە سەرانسەری ئەم شەپۆلە گەرمایەدا پێدەچێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ژمارەیەکی پێوانەیی بشکێنێت.

شەپۆلی گەرما تا ئێستا بووەتە هۆی پەککەوتنی بەرفراوان لە پلانەکانی گەشتکردن و نیگەرانی تەندروستی لە سەرانسەری ئەوروپا دروستکردووە، هێشتا گەشتیاران بۆ پشووی هاوینە ڕوو لە دەریای ناوەڕاست دەکەن.

گۆڤارەکە ئەو شوێنانەی دەستنیشان کرد کە ڕووبەڕووی شەپۆلی گەرمای توند بوونەتەوە لە ئەوروپا، کە بریتین لە ئیسپانیا، ئیتاڵیا، فەرەنسا، یۆنان، کرواتیا و تورکیا، لە کاتێکدا پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما بگاتە ٥٠ پلەی سەدی لە بەشێک لە شارەکانی ئەو وڵاتانە.

ئیسپانیا هەینی ڕابردوو پلەی گەرمای پێوانەیی تۆمارکرد و لە هەندێک شاردا گەیشتە49  پلەی سەدی.

لە ئیتاڵیا، 10 شار هەبوون، لەنێویاندا فیۆرێنتینا و ڕۆما، بەدەست پلەی گەرمی بەرزەوە دەناڵێنن، جگە لە دوورگەکانی سیسیلیا و سەردینیای ئیتاڵیا کە پێشبینی دەکرا پلەی گەرما بگاتە 48 پلەی سەدی.

ژمارەیەک لە پسپۆڕانی گەشتیاری هۆشدارییان دا بۆ سەردانیکردنی ئەو وڵاتانە لەم ساڵدا، بەهۆی ئەو شەپۆلە گەرما توندەی کە لەگەڵیدا حاڵەتی بێهۆشبوون و مەترسی لەسەر ژیانی گەشتیاران هەیە، لەگەڵ ئەگەری ئەوەی پلەی گەرما کاریگەری لەسەر جۆراوجۆری گەشتیاران هەبێت .

ئەو شەربەتانەی نابێت ڕۆژانە بخورێنەوە
پێشت ئەو شەربەتانەی نابێت ڕۆژانە بخورێنەوە
داوای بڕینی بەشەخۆراکی ئەم کەسانە دەکرێت
دواتر داوای بڕینی بەشەخۆراکی ئەم کەسانە دەکرێت
ەیوەندیدار