داوای بڕینی بەشەخۆراکی ئەم کەسانە دەکرێت



بەڕێوەبەری پسوولەی خۆراکی هەولێر ڕایگەیاند، بەغدا بە نووسراو داوای لێکردوون، هەر کەسێک مووچەی مانگانەی لە دوو ملیۆن دینار زیاترە، بەشە خۆراکی مانگانەی ببڕدرێت، بەڵام بەهۆی کارکردن لەسەر سیستمی بەدیجیتاڵکردنی پسوولەی خۆراک، تائێستا کاریان بە نووسراوەکە نەکردووە.

لە مانگی ئایاری ٢٠٢٢دا وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڕیاری دا بەشە خۆراکی مانگانەی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە ببڕێت، کە مووچەیان لە ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار دینار زیاترە، بەڵام بڕیارەکە جێبەجێ نەکرا و دواتر بۆ دوو ملیۆن دینار زیادکرا.

سیامەند قادر نانەکەلی، بەڕێوەبەری پسوولەی خۆراکی هەولێر ڕیاگەیاند، “مانگێک زیاترە بەغدا نووسراویان کردووە و داوا دەکەن ئەو کەسانەی کە مووچەیان لە دوو ملیۆن دینار زیاترە بەشە خۆراکی مانگانەیان ببڕدرێت، بەڵام بەهۆی کارکردن لە سیستمی بەدیجیتاڵکردنی پسوولەی خۆراک، تائێستا کاری پێ نەکراوە و بەنیازن لەگەڵ تەواوبوونی ئەو سیستمە کار بەو بڕیارە بکەن، چونکە کارەکانیان ئاسانتر دەکات.

بەڕێوەبەری پسوولەی خۆراکی هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو کەسانەی کە بەشە خۆراکیان بڕدرا و مووچەیان ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار دینار بوو، دەتوانن پسوولەی خۆراکەکانیان و پشتگیری لە فەرمانگەکەی خۆیان بهێنن و ناویان زیاد دەکرێتەوە.

” سیربیروس” گەشتە ئەوروپا و یەکەم هەناسەی گەرمی دا
پێشت ” سیربیروس” گەشتە ئەوروپا و یەکەم هەناسەی گەرمی دا
هەرێم و ئازەربایجان جه‌ختیان له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانی ئابووری و وزە و بازرگانی نێوانیان کردەوە
دواتر هەرێم و ئازەربایجان جه‌ختیان له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانی ئابووری و وزە و بازرگانی نێوانیان کردەوە
ەیوەندیدار