حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی سبەینێی یەکلایی کردەوە



فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە بە بۆنەی سەری ساڵی کۆچییەوە پشووی فەرمییە لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

فەرمانگەی میدیاو زانیاری لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، پشت بەست بە بڕیاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ـی تەممووزی ٢٠٢٣ یەکەم ڕۆژی سەری ساڵی کۆچییە، بەم بۆنەیەوە لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.

دەشڵێت:” ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ـی تەممووزی ٢٠٢٣، دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە”

ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رۆژمێری ساڵانەی خۆیدا رۆژی ١٨ی تەمموزی ٢٠٢٣ی وەک پشوو دیاریکردبوو.

وەزیری دارایی: ئەولەویەتی ئەم کابینەیە بۆ دابەشکردنی مووچە بووە
پێشت وەزیری دارایی: ئەولەویەتی ئەم کابینەیە بۆ دابەشکردنی مووچە بووە
تا ئێستا كاتی ناردنی مووچەی فەرمانبەران بڕیاری لێ‌ نەدراوە
دواتر تا ئێستا كاتی ناردنی مووچەی فەرمانبەران بڕیاری لێ‌ نەدراوە
ەیوەندیدار