تا ئێستا كاتی ناردنی مووچەی فەرمانبەران بڕیاری لێ‌ نەدراوە



سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە بەغداوە ڕایدەگەیەنێت، كە سبەینێ‌ چەند كۆبوونەوەیەكیان لەگەڵ شاندی عێراق هەیە و دەشڵێت: “داوامان كردووە تاوەكو پێنج شەممە مووچە ڕەوانە بكرێت”.

د. ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ كۆبوونەوەی شاندی هەرێم و بەغدا هەبووە و سبەینێ‌ چەند كۆبوونەوەیەكی تیمی دارایی و نەوت و تیمە هونەرییەكان لە نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەنجام دەدرێت.

ڕاشیگەیاند، هەموو بەڵگەنامەكانی خەرجی و پێویستییەكانمان هێناوە بۆ بەغدا و سەرۆك وەزیرانی عێراق شاندی خۆیانی ڕاسپاردووە بۆ هەماهەنگی تەواو و ناردنی هەرچیی زووە بودجەی هەرێم.

وتیشی، “داوامان كردووە مووچەی مانگی 6 بەتەواوی ڕەوانە بكرێت بەپێی بودجە، كە 912 ملیار دینارە و داوامان كردووە تا ئەو پەڕی ڕۆژی پێنج شەممە مووچە ڕەوانە بكرێت تاوەكو مووچەی فەرمانبەران دوانەكەوێت”.

بڕیارە سبەینێ‌ سێ‌ شەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆببێتەوە و بڕیار لە ناردنی پارەش بۆ هەرێم بدات.

حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی سبەینێی یەکلایی کردەوە
پێشت حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی سبەینێی یەکلایی کردەوە
وەزیری بەرگری فەڕەنسا دێتە هەولێر
دواتر وەزیری بەرگری فەڕەنسا دێتە هەولێر
ەیوەندیدار