وەزیری بەرگری فەڕەنسا دێتە هەولێر



وەزارەتی بەرگری فەڕەنسا ئاشكرای دەكات، كە وەزیری بەرگری وڵاتەكەیان سەردانێكی دوو ڕۆژی بۆ بەغدا و هەولێر ئەنجام دەدات و بڕیاریشە لەگەڵ مەسعود بارزانی كۆببێتەوە.

وەزارەتی بەرگری فەرەنسا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سیبیتیان لیكۆرنۆ، وەزیری بەرگری ڕۆژی سێ شەممە سەردانی عێراق دەكات و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و فەرماندەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش كۆدەبێتەوە، چاوی بە سەربازانی فەرەنسی دەكەوێت، كە لە عێراقن و گفتوگۆ لەسەر ئاسایشی نێوخۆیی و هەرێمی دەكەن.

ڕاشیگەیاندووە، وەزیری بەرگری ڕۆژی چوار شەممە، 19ی تەمموز سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و لەگەڵ مەسعود بارزانی كۆدەبێتەوە.

وەك لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، “وەزیری بەرگری فەرەنسا دووپات لە پەیوەندی نێوان كوردستان و فەرەنسا و پابەندبوون بە یەكێتی عێراق دەكاتەوە”.

تا ئێستا كاتی ناردنی مووچەی فەرمانبەران بڕیاری لێ‌ نەدراوە
پێشت تا ئێستا كاتی ناردنی مووچەی فەرمانبەران بڕیاری لێ‌ نەدراوە
خوێندنی باڵای هەرێم چەند بڕیارێکی لەبارەی ئەنجامی وەرگرتن دەرکرد
دواتر خوێندنی باڵای هەرێم چەند بڕیارێکی لەبارەی ئەنجامی وەرگرتن دەرکرد
ەیوەندیدار