نرخی ئاڵتون دادەبەزێت



دوای ئەوەی لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا نرخی زێڕ گەیشتە ئاستێكی بەرز و هەر ئۆنسەیەك 25 دۆلاری چووە سەر، شارەزایەكی كاروباری زێڕ پێشبینی دابەزینی نرخەكەی بەڕێژەیەكی بەرچاو دەكات.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە كۆتایی هەفتەی ڕابردوودا نرخی یەك ئۆنسە بە 1930 دۆلار بوو، بەڵام نرخەكەی بەرزبووەوە و ئەمڕۆ بە 1955 دۆلار بووە.

ڕاشیگەیاند، پێشبینی ئەوە دەكەم، كە نرخی ئۆنسە بێتەوە خوا 1930 دۆلار بۆ ماوەی كورت مەودا و گۆڕانكارییش لە نرخەكان بەهۆی كاریگەری ئابووری جیهان و هەلی كار و دامەزراندن و ڕێژەی هەڵئاوسان لە ئەمریكا بەردەوام لە گۆڕانكاریدایە.

وتیشی، “ئەمڕۆ دوو شەممە نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 475 هەزار دینارە و عەیاری 21 بە 415 هەزار دینار و عەیاری 18 بە 355 هەزار دینارە”.

 

نەرمین كاوانی بۆ كۆچی سۆلاڤ شەیدا: به‌نه‌فره‌ت بیت شێرپه‌نجه‌
پێشت نەرمین كاوانی بۆ كۆچی سۆلاڤ شەیدا: به‌نه‌فره‌ت بیت شێرپه‌نجه‌
زیاتر لە 164 هەزار نەخۆش لە نەخۆشخانەی شار چارەسەریان بۆ كراوە
دواتر زیاتر لە 164 هەزار نەخۆش لە نەخۆشخانەی شار چارەسەریان بۆ كراوە
ەیوەندیدار