بانكی ناوەندی سەركەوتنی هەڵمەتی پاڵپشتی دیناری بەرامبەر دۆلار ڕاگەیاند



جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق سەرکەوتنی هەڵمەتی پاڵپشتیکردنی دراوی نیشتمانی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی ڕاگەیاند و وتیشی، “هیچ کێشەیەک لە بڕی دابینکردنی دراوی بیانی بۆ هاووڵاتیان و بازرگانان نییە”.

عەممار خەڵەف، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لەلێدوانێکی بۆ ئاژانسی فەرمی (العراقیە) ڕایگەیاند، بانکی ناوەندی لە سەرەتای ئەمساڵەوە پاڵپشتی سەقامگیری بەهای دۆلار بەرامبەر بەدیناری کردوە بە کۆمەڵێک ڕێکار و ڕێنمایی و کۆنتڕۆڵ، کە بریتی بون لە مامەڵەی بەرفراوان بۆ هاوردەکردنی کاڵا و خزمەتگوزارییەکان بە چونە ناو پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنیەوە، ئەمەش خاڵێکی سەرەکی بو بۆئەوەی زۆرترین ژمارەی بازرگان و ئەو کەسانە بگرێتەوە، کە ڕێگەیان پێدراوە دراوی بیانی بەدەستبهێنن.

ڕاشیگەیاند، “خێراکردنی ڕێکارەکان هۆکارێکی دیکەیە بۆ باشترکردنی متمانە بە پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی، لەئێستاشدا هیچ کێشەیەک لە دابینکردنی دراوی بیانی نییە، بەڵکو کێشە لەگەڵ خواستدا هەیە، بەو پێیەی دابینکردنی دراوی بیانی بەردەوامە و مەبەست لێی دابینکردنی دارایی بازرگانی دەرەکییە لەڕێگەی بانکی ناوەندییەوە، بۆیە پێموایە کێشەیەک لەگەڵ خواستدا هەیە”.

وتیشی، “بانکی ناوەندی هەوڵ دەدات چارەسەری کێشەکان بکات بۆئەوەی کارئاسانی بۆ بەدەستهێنانی دراوی بیانی بکات بەمەبەستی هاوردەکردنی کەلوپەل و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان و گەشتیاران بەمەبەستی چارەسەرکردن لە نەخۆشخانەکانی دەرەوەی وڵات”.

جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی ئاشكراشی كرد، “هەڵمەتی پاڵپشتیکردنی دینار سەرکەوتوو بوو، ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە ئێستا زۆرێک لە کاڵا و خزمەتگوزارییەکان لەبری دۆلار بە دینار نرخیان بۆ دانراوە، بەتایبەتی ئامێرە کارەبایی و ئەلیکترۆنیەکان”.

جەختیشی كردەوە، “چالاککردنی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە سەرجەم سێکتەرەکان و فرۆشگا بازرگانییەکان ماوەیەکی دەوێت، خواست و ئامادەیی زۆر لەلایەن کۆمپانیاکانی کەرتی گشتی و هەروەها کەرتی تایبەتەوە هەیە بۆئەو مەبەستە”.

 

منداڵانی لەدایکبووی سەردەمی کۆرۆنا جیاوازییان هەیە
پێشت منداڵانی لەدایکبووی سەردەمی کۆرۆنا جیاوازییان هەیە
لە رووداوێکی هاتووچۆدا شۆفێرێک گیانی لەدەستدا
دواتر لە رووداوێکی هاتووچۆدا شۆفێرێک گیانی لەدەستدا
ەیوەندیدار