لە رووداوێکی هاتووچۆدا شۆفێرێک گیانی لەدەستدا



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە ،ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای عەربەت ـ سلێمانی رووداوێکی هاتووچۆ روویدا کە تیایدا شۆفێری مینی پاسێک گیانی لەدەستدا.

لەبارەی هۆکاری ڕووداوەکەوە هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، هۆکاری رووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ ڕژانی گاز لەسەر ڕێگاکە لەلایەن ئوتومبیلێکی بارهەڵگرەوە، کە چەند ئوتومبیلێک بەهۆیەوە تووشی رووداوی هاتووچۆ بووە،

دواهەمینیان ئوتومبیلێکی جۆری مینی پاس بووە کە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و تووشی رووداوی هاتووچۆ بووە بەداخەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.

 

بانكی ناوەندی سەركەوتنی هەڵمەتی پاڵپشتی دیناری بەرامبەر دۆلار ڕاگەیاند
پێشت بانكی ناوەندی سەركەوتنی هەڵمەتی پاڵپشتی دیناری بەرامبەر دۆلار ڕاگەیاند
كەمال محەمەد “تەنیام مەكە”ی بڵاوكردەوە
دواتر كەمال محەمەد “تەنیام مەكە”ی بڵاوكردەوە
ەیوەندیدار