وەزارەتی دارایی: ساڵی رابردوودا ٨٠%ی داهات بۆ مووچە بەکارهاتووە



بەڕێوەبەری گشتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند، لە ساڵی رابردوو ٢٥٠ ملیار دیناری خەرجی ناپێویستمان کەمکردووتەوە و لەسەدا ٨٠ی داهات بۆ مووچەی فەرمانبەران بەکارهاتووە.

محەمەد عەبدولقادر، بەڕێوەبەری گشتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری، رایگەیاند: لە کابینەی نۆیەمدا بەهۆی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، خەرجییە ناپێویستییەکان کەمکراوەتەوە و بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان و دابینیکردنی مووچەی فەرمانبەران بەکارهاتووەتەوە

لەبارەی بەکارهێنانی سیستمی دیجیتاڵی، راشیگەیاند، لە ئێستادا لە بەڕێوەبەرایەتییەکانمان کاغەز بەکار ناهێندرێت و سیستمی ژمێریاریمان بە دیجیتاڵی کردووە، بەهۆی ئەوەی یەکێک لە هەنگاوەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دیجیتاڵکردنی سیستەم بووە لە پێناو کەمکردنەوەی رۆتین و بەڕێوەچوونی کارەکان بە شیوازێکی شەفاف و باشتر”.

پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران کۆتایی هات
پێشت پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران کۆتایی هات
تۆمەتباری‌ ڕووداوەكەی‌ شەوی‌ ڕابردوی‌ شەقامی‌ سالم دەستگیركرا
دواتر تۆمەتباری‌ ڕووداوەكەی‌ شەوی‌ ڕابردوی‌ شەقامی‌ سالم دەستگیركرا
پەیوەندیدار