تۆمەتباری‌ ڕووداوەكەی‌ شەوی‌ ڕابردوی‌ شەقامی‌ سالم دەستگیركرا



مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ ڕزگاری‌ تۆمەتباری‌ ڕووداوەكەی‌ شەوی‌ رابردوی‌ شەقامی‌ سالمی‌ شاری‌ سلێمانیان دەستگیركرد.

بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای‌ ئەوەی‌ شەوی‌ ڕابردو شەر ِو دەمەقاڵێ لەنێوان دوو شۆفێردا لەشەقامی‌ سالم (سەهۆڵەكە) ڕوویدا و یەكێك لەشۆفێرەكان بەچەقۆ زیانی‌ بەئۆتۆمبێلی‌ بەرامبەر گەیاند و دواتر بۆ شوێنێكی‌ نادیار هەڵات، دەستبەجێ هێزەكانی‌ پۆلیس گەیشتنە شوێنی‌ ڕووداوەكە و لێكۆڵینەوه لەڕووداوەكە و دۆزینەوە و دەستگیركردنی‌ تۆمەتبار دەستیپێكرد.

ڕاشیگەیاند، سەرەنجام‌ دوای‌ وەرگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوەر، توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ ڕزگارییەوە بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.

جەختیشی كردۆتەوە، لەئێستادا تۆمەتبار (أ، ص، ح) بەبڕیاری‌ دادوەر و بەپێی‌ ماددەی‌ 477 لەیاسای‌ سزادان ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.

 

وەزارەتی دارایی: ساڵی رابردوودا ٨٠%ی داهات بۆ مووچە بەکارهاتووە
پێشت وەزارەتی دارایی: ساڵی رابردوودا ٨٠%ی داهات بۆ مووچە بەکارهاتووە
توێژەرێکی میسری چارەسەری شێرپەنجە دەدۆزێتەوە
دواتر توێژەرێکی میسری چارەسەری شێرپەنجە دەدۆزێتەوە
ەیوەندیدار