“یەك لەسەر چواری خەڵكی بەریتانیا توانای كڕینی خۆراكیان نییە”



لە ڕاپرسییەکدا، کە لەلایەن فەرمانگەی ئاماری نیشتمانی لە بەریتانیا ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە، زیاتر لە چارەکێک لە خێزانە تاکەكەسییەكانی ئەو وڵاتە لەم دواییانەدا خۆراکیان تەواو بووە و بەشی کڕینی زیاتریان نییە.

ئەم ڕاپرسییە، کە لە نێوان ٨ی شوبات و یەکی ئایار ئەنجامدراوە و نزیکەی ١٥ هەزار ماڵی لەخۆگرتووە، ٥%ی خێزانەكان دەڵێن: لە دوو هەفتەی پێشوودا خۆراکیان تەواو بووە و نەیانتوانیوە زیاتر بکڕن.

ئەو خێزانانەی کە یەک كەسین (دایک یان باوک و لانیکەم یەک منداڵیان هەیە)، ڕێژەکە بۆ ٢٨% بەرزبووەتەوە.

هەڵاوسانی نرخی بەکاربەران لە بەریتانیا لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢دا گەیشتە بەرزترین ئاستی لە ماوەی ٤١ ساڵدا، کە ١١.١% بوو. لە مانگی ئازاردا هەڵاوسانی خۆراک گەیشتە بەرزترین ئاستی لە دوای ساڵی ١٩٧٧ەوە و بەرزبووەوە بۆ زیاتر لە ١٩%.

فرۆشگاکانی بەریتانیا دەڵێن: ئێستا نرخەکان دەستیان بە دابەزین کردووە، بەڵام ئامارەکانی دەسەڵاتی بازرگانی تاکەکەسی بەریتانیا دەریانخستووە، کە نرخی مانگی حوزەیران نزیکەی ١٥% زیاتر بووە لە چاو ساڵی ڕابردوو.

فەرمانگەی ئاماری نیشتمانی ڕۆژی چوار شەممەی داهاتوو داتای هەڵاوسانی مانگی حوزەیران بڵاودەکاتەوە.

یارمەتییە سەرەکییەکانی ئاسوودەژیانی بەریتانیا لە مانگی نیساندا بە ڕێژەی ١٠.١% زیادی کردووە و حکومەت پاڵپشتییەکی زیاتری بۆ پارەی وزە پێشکەش کردووە.

سەرەڕای ئەمەش، نووسینگەی ئاماری نیشتمانی بەریتانیا ڕایگەیاندووە، لەسەدا ٢١ی سوودمەندان ڕایانگەیاندووە، کە پارەی کڕینی خۆراکیان تەواو بووە.

فشارەکان لەسەر خێزانە گەورەکان زیاتر دەبن، چونکە لە ساڵی ٢٠١٧ەوە پارەی پاڵپشتیکردن سنووردار کراوە بۆ زۆرترین دوو منداڵ بۆ هەر خێزانێک، بە بەدەركردنی سنووردار.

كاتی دابەشكردنی مووچە نادیارە و هەرێم چاوەڕێی عێراقە
پێشت كاتی دابەشكردنی مووچە نادیارە و هەرێم چاوەڕێی عێراقە
نەتەوەیەکگرتووەکان:پار ساڵ 735 ملیۆن کەس توشی بەدخۆراکی بوون
دواتر نەتەوەیەکگرتووەکان:پار ساڵ 735 ملیۆن کەس توشی بەدخۆراکی بوون
ەیوەندیدار