بانکی ناوەندی:قەبارەی یەدەگی دەرەکی بەرزبۆتەوە



بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، قەبارەی قەرزە ناوخۆییەکان بۆ نزیکەی 70 ترلیۆن دینار بەرزبووەتەوە، هەروەها قەبارەی یەدەگی دەرەکیش بۆ 113 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە.

 

جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی، عەمار خەڵەف لە وتارێکدا لە میانی شەشەمین کۆنفرانسی ساڵانەی دارایی و خزمەتگوزارییەکانی بانکی، ڕایگەیاند، “بانکی ناوەندی عێراق ڕۆڵی بنەڕەتی هەیە لە سەقامگیری دارایی و ئابووریدا، ئامارەکانیش گەواهیدەری ئەوەن”.

خەڵەف ئاماژەی بەوەشکرد، “دەرفەتێکی زۆر هەیە بۆ ئابووری عێراق و بانکی ناوەندی و سەرجەم وەزارەتەکان و کەرتی تایبەت، لەوانە گەشەی بەرهەمی گشتی ناوخۆ و بەدەستهێنانی زیادەیەک لە یاسای بودجەی گشتی کە کاریگەریی نرخی نەوتی جیهانی لەسەرە، هەروەها زیادبوونی قەبارەی وەبەرهێنان و قەرز بەگشتی و زیادبوونی یەدەگی بیانی بۆ 113 ملیار دۆلار”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سەرەڕای ئەم دەرفەتانە، ئاستەنگ هەیە، لەوانە پەسەندکردنی یاسای بودجە بە قەبارەیەکی زۆر گەورە، کە تێیدا خەرجییە گشتیەکان دەگاتە ١٩٨ ملیار، وەک ئەوەی بۆ ئەمساڵ پلانی بۆ دانراوە، هەروەها کورتهێنانی دارایی کە دەگاتە ٦٤ ترلیۆن دینار، و ئەمەش خۆی لە خۆیدا تەحەدایەکە بۆ ئابووری و بانکی ناوەندی عێراق بە تایبەتی.

عەمار باسی لەوەشکرد، “تەحەددایەکی دیکە هەیە، ئەویش زیادبوونی قەرزی ناوخۆیە، کە نزیکەی 70 ترلیۆن دینار بوو، ئەمەش نوێنەرایەتی تەحەدایەک دەکات بۆ دەسەڵاتی دراو، هەروەها دەسەڵاتی دارایی لە میکانیزمی بەڕێوەبردنی ئەم قەرزەدا،

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە چاپی پێشووی کۆنفرانسی پێنجەمدا باسمان لە گرنگی پارەدانی ئەلیکترۆنی و ئەو ئەدا گرنگەی کە نوێنەرایەتی دەکات بۆ گەیشتن بە گەشەی ئابووری و گشتگیری دارایی و قووڵایی دارایی، جەختمان لەوە کردەوە کە دەبێت ناچارییەک هەبێت بۆ وەرگرتنی ئامرازەکانی ، وەک ئەوەی ئەمساڵ بەدەست هات لە ڕێگەی پاڵپشتییەکی گەورەی حکومەتی ئێستای عێراق و ئەو هەوڵە گەورەیانەی کە لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە دەستیپێکردووەکەئەویش سیستمی پارەدانی  ئەلیکترۆنیە ، و ئەمەش شتێکی زۆر گرنگە بۆ گەیشتن بە گەشەی ئابووری و کاروباری دارایی لە عێراقدا.

و ئاماژەی بەوەشکرد، “لەم بوارەدا سەرنجی زیادبوونی ئامرازەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی دەدەین، بۆ نمونە ژمارەی کارتە جیاوازەکان لە ٦ ملیۆن کارتەوە بۆ ١٦ ملیۆن کارت زیادیکردووە، هەروەها ژمارەی ئامێرەکانی پارەدان لە ٩١٨ ئامێرەوە بۆ زیاتر لە ١٠هەزار ئامێری پارەدان بەرزبووەتەوە”. ئامێری وەرگرتنی پارەی ئۆتۆماتیکی (ATM) لە ٦٥٦ ئامێرەوە بۆ زیاتر لە ٢٠٠٠ ئامێر، و بەردەوام لە زیادبووندان.

 

 

 

یەدەگی دراوی عێراقی گەیشتە بەرزترین ئاست
پێشت یەدەگی دراوی عێراقی گەیشتە بەرزترین ئاست
بەشەئاردی پێنجەم دابەشدەکرێت
دواتر بەشەئاردی پێنجەم دابەشدەکرێت
ەیوەندیدار