دادگای فیدڕاڵی بڕیار لە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەدات



دادگای فیدڕاڵی عێراق بەرواری ۱٤ی ٨ی ٢٠٢٣ی دیاری کرد، بۆ دانیشتن لەسەر سکاڵاکەی نەوەی نوێ، كە دژی ڕاگرتنی پلەبەر کردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم تۆماركراوە.

فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە ١٤ی حوزەیرانی ئەمساڵ لە دادگای فیدڕاڵی لەسەر ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە سکاڵای تۆمار کرد.

ئەمڕۆ شەممە، دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، ڕۆژی ١٤ مانگی داهاتوو لەسەر سکاڵای تایبەتە بە ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران کۆدەبێتەوە.

وەك دادگای فیدڕاڵی ڕایگەیاندووە، سكاڵاكە لەسەر مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم تۆماركراوە بەهۆی ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانەوە.

لە ساڵی 2016ەوە و ماوەی 8 ساڵە حكومەتی هەرێم بێ‌ هیچ پاساوێكی یاسایی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی ڕاگرتووە و لەو كاتەدا بیانووی قەیرانی دارایی بوو، بەڵام دواتر پلەبەركردنەوە بۆ هێزە ئەمنی و سەربازییەكانی (وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە) دەستی پێكردەوە، بەڵام تا ئێستا ئەو مافە یاساییە بۆ فەرمانبەرانی مەدەنی ناگەڕێنێتەوە.

 

بارانبارین و لافاو زیانی زۆری بەھندستان و کۆریای باشوور گەیاندووە
پێشت بارانبارین و لافاو زیانی زۆری بەھندستان و کۆریای باشوور گەیاندووە
كۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان دیاریكرا
دواتر كۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان دیاریكرا
ەیوەندیدار