لە ڕووداوێکى هاتووچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا



سەرلەبەیانى ئەمڕۆ شەممە، لەڕووداوێکی هاتووچۆدا لە نزیک گوندی بەدریکێ کە دەکەوێتە سەر ڕێگای دهۆک-موسڵ، ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت ڕوویداوە و چوار کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئازاد تەها وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک ڕایگەیاند، هەموو ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە ئەندامی یەک خێزانن و دوو پیاو و ژنێک و منداڵێک بوون.

ئەوە لە کاتێکدایە، تەنها لە ماوەی هەفتەی رابردوودا لە دهۆک بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆوە زیاتر لە ٥٠ کەس برینداربوون و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە.

لەڕووداوێکی هاتووچۆدا ١٠ کەس برینداربوون
پێشت لەڕووداوێکی هاتووچۆدا ١٠ کەس برینداربوون
کەشناسى: پلەکانى گەرما بەرزتر دەبنەوە
دواتر کەشناسى: پلەکانى گەرما بەرزتر دەبنەوە
ەیوەندیدار