لە رووداوێکی هاتوووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا



هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە رێگای نێوان کەلار و گردەگۆزینە لە ئیدارەی گەرمیان ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بە هاوڵاتییەک و لە ئەنجامدا هاوڵاتییەکە گیانی لە دەستدا.

بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لە رێگای نێوان کەلار بۆ گردەگۆزینە ئۆتۆمبیلێک لە جۆری (نیسان ئاڵتیما) لە هاووڵاتییەکی دا  و بە سەختی برینداربوو.

هاتووچۆ دەشڵێت:”دواتر بریندارەکە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتن لە قەزای کەلار بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەستدا و ئێستا تیمی تایبەتی هاتووچۆی گەرمیان لێکۆڵینەوەیان لەسەر ئەو رووداوە دەستپێکردووە بۆ دیاریکردنی هۆکار و زانیاری وردتر.

ئەوە لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ لەسەر رێگای ناحیەی باوەنوری سەر بە قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک لە جۆری تۆیۆتا کامری وەرگەڕا و بەهۆیەوە چوار کەس برینداربوون.

هۆکاری سەردانەکەی سودانی بۆ هەولێر ئاشکرابوو
پێشت هۆکاری سەردانەکەی سودانی بۆ هەولێر ئاشکرابوو
لەسلێمانی پاسپۆرتی ئەلکترۆنی دەدرێت بەهاوڵاتیان
دواتر لەسلێمانی پاسپۆرتی ئەلکترۆنی دەدرێت بەهاوڵاتیان
پەیوەندیدار