لەسلێمانی پاسپۆرتی ئەلکترۆنی دەدرێت بەهاوڵاتیان



بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ، دەست بە پێدانی پاسپۆرتی ئەليکترۆنی بە هاوڵاتیان دەکات

بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، پێدانی پاسپۆرت بە سیستەمی کۆن رادەگیرێت و دەست بە پێدانی پاسپۆرتی ئەليکترۆنی بە هاوڵاتیان دەکرێت.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئێستا ئامادەکاری بۆ جێبەجێ کردنی سیستمی نوێی پاسپۆرتی ئەليکترۆنی دەکرێت و داوا لە هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی دەکەن لە رێکەوتی ١٦ و ١٧ی ئەم مانگە سەردانی بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی نەکەن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە دوای ئەو رێکەوتەوە دەست بە پێدانی پاسپۆرتی سیستمی نوێی ئەليکترۆنی دەکرێت و رۆژانەش لەو بارەیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تایبەت بە بەرێوەبەرایەتییەکە زانیاری بڵاودەکرێتەوە.

لە رووداوێکی هاتوووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
پێشت لە رووداوێکی هاتوووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
خەڵک ناوی دامەزراوانی پاسەوانی سنوور بڵاودەکاتەوە
دواتر خەڵک ناوی دامەزراوانی پاسەوانی سنوور بڵاودەکاتەوە
پەیوەندیدار