پارەی مۆلیدە دیاریكرا



 

بەرنامەی كاركردنی موەلیدە ئەهلییەكان گۆڕدرا و نرخی ئەمپێری موەلیدە بۆ مانگی تشرینی دووەم دیاریكرا،  بە جۆرێك لەنێوان 13 هەزار بۆ 14 هەزار و 500 دینار دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی، بڵاویكردەوە، نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای موەلیدە لە مانگی (11) تشرینی دووەم (57) دینار دەبێت، هاوكات بەپێی خشتەی پێدانی كارەبای موەلیدە ئەم مانگە لەكاتژمێر (1) ی پێشنیوەرۆ بۆ (1) ی شەو كارەبا دابین دەكرێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە (2022.12.4)‌ لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەهلییەكان لە شاری سلێمانی كۆبووەوە، بە گوێرەی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موەلیدە بە (57) دینار بۆ مانگی (11) تشرینی دووەم دیاریكرا، كە بە تێكڕایی موەلیدەى ئەهلیی گەڕەكەكان لەنێوان (220) بۆ (255) كاتژمێر كاریان كردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كارەبا لەنێوان (13.000) هەزار بۆ (14.500) هەزار دینار دەبێت. هەروەها هەندێك موەلید كە  لە 7ی بەبانی بۆ 1ی شەو كاریان كردووە نرخی ئەمپێریان لە نێوان 15.000 هەزار دینار بۆ 16.500 دینار دەبێت .

بەهۆی جیاوازی كارپێكردنی موەلیدە ئەهلییەكان و دابینكردنی كارەبا بۆهاوڵاتیان لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی دیكە، نرخی یەك ئەمپێر كارەبا لەگەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە جیاوازە.

هاوكات، بەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی كانونی یەكەم، كاتژمێر (6:30 بۆ 8ی بەیانی و كاتژمێر (1)ی پاشنیوەڕۆ بۆ (1)ی شەو دەبێت، هەركات كارەبای حكومی نەبوو موەلیدە ئەهلییەكان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن‌، لەكۆبونەوەكەدا ئەو خاڵە دوپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موەلیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار ڕووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.

 

تاوانەكانی ئێران و توركیا بەرامبەر بە كورد دەبرێنە دادگای لاهای
پێشت تاوانەكانی ئێران و توركیا بەرامبەر بە كورد دەبرێنە دادگای لاهای
پارەی بەشەخۆراك لەسەر بریكارەكان زیاد دەكرێت
دواتر پارەی بەشەخۆراك لەسەر بریكارەكان زیاد دەكرێت
ەیوەندیدار