پارەی بەشەخۆراك لەسەر بریكارەكان زیاد دەكرێت



 

لەسنووری ئیدارەی ڕاپەڕین پارەی بەشەخۆراكی هاووڵاتییان لەسەر بریكارەكان زیاد دەكرێت بە جۆرێك بۆ هەر 100 هەزار دینار دەبێت 10 هەزار وەك باج بدەن بە حكومەت.

عەبدولڕەحمان عەوڵا، بریكاری خۆراك لە شارۆچكەی چوارقوڕنە بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، پارەی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتییان لەسەر بریكارەكانی خۆراك زیاد كراوە بە جۆرێك پێشتر حكومەت بۆ هەر كەسێك 310 دیناری لە بریكارەكانی خۆراك وەردەگرت، بەڵام ئێستا ئەو ڕێژەیە زیاد كراوە بۆ 350 دینار.

ئاماژەی بە ئەوەشكرد، جگە لەوەی ئەو پارەیە زیاد كراوە، ئێستا باج خراوەتە سەر بریكارەكانی خۆرك كە دەبێت بۆ هەر 100 هەزارێك 10 هەزار دینار بدەن بە حكومەت.

دەشڵێت، ماددەكانی خۆراكیش بە پچڕ پچڕی دابەش دەكرێن، بۆ ئەم جارەی بەشەخۆراك بۆ هەر فەرە برنجێك 2 كیلۆی كەم بوو، لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین زۆرینەی بریكارەكانی خۆرك ئەو كێشەیەیان هەیە.

عەبدولڕەحمان، باس لە ئەوەش دەكات، مانگی ڕابردوو ئەو فاسۆلیایەی پێیان گەیشتووە مێش لێیداوە، ئێستاش لە بری فاسۆلیا نیسكیان بۆ ناردوون كە بۆ هەر فەردەیەك 30 هەزار جیاوازی هەیە.

ئەو بریكارەی خۆراك دەڵێت، بۆ چارەسەری ئەو كێشانە پەیوەندیمان بە وەزیری دارایی كردووە، بەڵام هەتا ئێستا وەڵام نەدراوینەتەوە.

بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتییان لە چەند ماددەیەك پێكدێت كە بۆ هەر كەسێك 750 دینار وەردەگیرێت لەبەرامبەر ئەو بەشە خۆراكەی كە دەدرێت بە هاووڵاتییان، لەكاتێكدا هەموو مانگێك بابەتەكانی خۆراك بە تەواوەتی نادرێت بە هاووڵاتییان و بەپچڕ پچڕی دابەشدەكرێت.

پارەی مۆلیدە دیاریكرا
پێت پارەی مۆلیدە دیاریكرا
ئێران پێداچوونەوە بە یاسای “حیجاب”دا دەكات
دوات ئێران پێداچوونەوە بە یاسای “حیجاب”دا دەكات
پەیوەندیدار