تاوانەكانی ئێران و توركیا بەرامبەر بە كورد دەبرێنە دادگای لاهای



 

تاوانەكانی دەوڵەتانی ئێران و توركیا بەرامبەر بە گەلی كورد دەبرێنە دادگای نێودەوڵەتی لاهای، لە حاڵێكدا بەپێی بنەماكانی ئەو دادگایە، هێرشەكانی توركیا و ئێران بۆ سەر كوردستان دەچنە بواری تاوانی نێودەوڵەتییەوە.

لە پەراوێزی كۆبوونەوەی گشتی ئەندامانی دادگای نێودەوڵەتی لەلاهای كە سبەی دوو شەممە دەستپێدەكات، چالاكانی بوارەكانی مافەكانی مرۆڤ و جینۆسایدی كورد لە ئەوروپا كۆمەڵێك چالاكی ئەنجام دەدەن.

لەوبارەیەوە عەلی مەحموود چالاكی بواری مافی مرۆڤ و جینۆساید لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند “ئێمە باسی تاوانەكانی هەردوو دەوڵەتی ئێران و توركیا لە دوای ساڵی 1991وە تا ئێستا دەكەین، كە چەند تاوان كراون، چەند كەس تیرۆركراون لە ڕابردوودا، ئێستاش كە چەكی كیمیایی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و مووشەكی زیرەك بەكاردەهێنرێت، ئەمانە هەمووی بە وردی دەخەینەڕوو و باسیان دەكەین”.

عەلی مەحمود باسی لە ئەوەش كرد “هەردوو دەوڵەتی عێراق و توركیا چەكی كیمیاییان بەكاریان هێناوە لە هەرێمی كوردستان، ئەمە تاوانە، لە حاڵێكدا ئەم دوو دەوڵەتە خۆیان ئەندامی قەدەغەكردنی چەكی كیمیایین”.

ئەو چالاكوانەی بواری جینۆساید ڕوونیشیكردەوە “بەپێی بنەماكانی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی كە لە كەمپالا هەمواركراوەتەوە، هێرشی سەر وڵاتان چوارەم تاوانە، بۆیە بەپێی بنەماكانی دادگای نێودەوڵەتی ئەمەی ئێران و توركیا دەیكەن، تاوانێكی نێودەوڵەتییە”.

ئاماژەی بە ئەوەش كرد “باسی شۆڕشی ژینا ئەمینی و ناڕەزایەتییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئەو هێرشانەی بەرامبەر حیزبەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە باشووری كوردستان دەكرێن، ئەمانەش هەمووی لە دادگای نێودەوڵەتی لاهای دەخەینەڕوو”.

ئەگەری دواخستنی تاقیكردنەوەی وەرزی یەكەم هەیە
پێشت ئەگەری دواخستنی تاقیكردنەوەی وەرزی یەكەم هەیە
پارەی مۆلیدە دیاریكرا
دواتر پارەی مۆلیدە دیاریكرا
پەیوەندیدار