یەکێتی: پارتی وەڵامی ئەرێنی بۆ یەك لیستیی نییە



بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی دەڵێت تا ئێستا وەڵامی ئەرێنی نییە بۆ یەك لیستیی هێزە کوردستانییەکان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و ڕاشیدەگەیەنێت، ئەگەر کورد یەک دەنگ نەبێت مەترسی لەسەر کوردستانیبوونی کەرکوک دروستدەبێت.

ڕزگار حاجی حەمە، لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی، بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند یەکێتی لە هەوڵدایە بۆ دروستکردنی کۆدەنگی کورد لەسەر هەڵبژاردنی پارێزگاکان لە ناوچە کێشەلەسەرەکان، و وتی کۆمەڵ و یەکگرتوو جەختیان لە برایەتی و تەبایی کردۆتەوە بەڵام پارتی “ئیستیجابەی” نەبووە.
ڕزگار حاجی حەمە ڕایگەیاند، “ئێمە پێمان وایە بۆ ئەم هەڵبژاردنە هەموو هێز و لایەنە سیاسیە کوردەکان بێ جیاوازی لە چوارچێوەی هاوپەیمانیەک یان یەک لیست بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەین. ئەگەر کورد یەک لیست نەبێت ژمارەیەکی زۆر لە دەنگ و کورسی کورد لەو ناوچانە لەدەست دەدەین و ئەوەش زەرەرێکی گەورە دەبێت بۆ کورد و زیانێکی گەورەش لە کوردستانی بوونی کەرکوک دەدات.”
دەشڵێت، “کۆمەڵ و یەکگرتوو هەڵوێسیان زۆر باش بوو، جەختیان لە برایەتی و یەکڕیزی و تەبایی کردەوە. هەرچەندە دوو جار دەستپێشخەریمان کردووە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتیش، بەڵام هەڵوێستیان ئیجابی نەبوو.”

وتیشی، “ئەم هەڵبژاردنە چارەنووس سازە؛ چارەنووسی پارێزگار و بابەتە گرنگەکانی ئەو ناوچانە دیاری دەکات، ناسنامەی کورددستانی بوونی ئەو ناوجانەش دیاری دەکات.”

نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەست پێدەکات
پێشت نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەست پێدەکات
وەزارەتی كارەبا: گۆڕانكاری لە نرخی كارەبادا نەكراوە
دواتر وەزارەتی كارەبا: گۆڕانكاری لە نرخی كارەبادا نەكراوە
پەیوەندیدار