مۆڵەتی پێنج ساڵ دەدرێتە کارمەندانی تەندروستی



وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، مۆڵەتی پێنج ساڵی دەدەن بە هەموو کارمەندانی تەندروستی ، و مەرجی وەرگرتنی ئەو مۆڵەتەش ئەوەیە کە دەبێت خزمەتی لە یەک ساڵ کەمتر نەبێت.

 

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، تەواوی کارمەندانی وەزارەتەکە دەتوانن مۆڵەت بۆ ماوەی پێنج ساڵ وەربگرن و بۆ پێشکەش کردنی داوای مۆڵەت بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەبێت و لە ماوەیەکی نزیکدا کارا دەبێت.

وەزارەتى تەندروستى ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو کارمەندانەی داواکاری بۆ وەرگرتنى مۆڵەت دەکەن پێویست ناکات رەزامەندی بەڕێوەبەری گشتی بهێنن و دوای ئەوەی لە وەزارەت کاری پێویستیان بۆ دەکرێت مۆڵەتەکە وەردەگرن.

وەزارەتى تەندروستى ئەوەى خستووەتەڕوو، تەواوی رێنماییەکان لەلایەن وەزیری تەندروستی عێراقەوە دەرچووە و سەرجەم کارمەندان بەپێی رێنماییەکان، دەتوانن داواکاری مۆڵەتەکە پیشکەش بکەن لەو کاتەوەی سستمەکە دەکەویتە کار.

 

نرخی كارەبای نیشتمانی لەسەر هاووڵاتیان زیادكراوە؟
پێشت نرخی كارەبای نیشتمانی لەسەر هاووڵاتیان زیادكراوە؟
نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵوێستی خۆی لەبارەی قورئانی پیرۆزەوە ئاشکراکرد
دواتر نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵوێستی خۆی لەبارەی قورئانی پیرۆزەوە ئاشکراکرد
ەیوەندیدار