وەزیری خوێندنی باڵا: 45%ی پارەی پارالێڵمان كەم كردۆتەوە



وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بە ملیاران دینارمان لەسەر شانی كەسوكاری خوێندكاران كەم كردۆتەوە و جەختیشدەكاتەوە، كە خوێندنی پیشەیی فراوان دەكەن.

ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی بالای هەرێم لە مەڕاسیمی كردنەوەی زانكۆی ئاكرێ‌ بۆ زانستە كردارییەكان ڕایگەیاند، ئیرادەی ئەوەمان هەیە ئاڕاستەی خوێندنی تەكنیكی فراوان بكەین و دەمانەوێت بە ڕەخساندنی خوێندنی باڵا گەشەی كۆمەڵگەكەمان بەرەوپێش بەرین.

ڕاشیگەیاند، كرێی خوێندنی پاراڵێڵ بەڕێژەی 45% كەم كراوەتەوە و بەوهۆیەوە ساڵانە زیاتر لە 60 ملیار دینارمان بۆ خانەوادەى خوێندکاران و خوێندکارانی زانکۆکانى کوردستان گەڕاندوەتەوە.

وتیشى، “لە ساڵى یەکەمى دەستبەکاربونمان ٦٠ ملیار دینار، ساڵى دووەم ٦٣ ملیار، ساڵى سێیەم ٦٧ ملیار دینارمان بۆ کەسوکارى خوێندکاران گەڕاندۆتەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، داواكارم لە خوێندكاران لەسەرجەم ناوچەكانی كوردستانەوە ڕووبكەنە ئەم زانكۆیەی ئاكرێ‌ و درێژە بە خوێندن بدەن.

وتيشى، “بۆ ساڵى نوێى خوێندن زۆرترین دەرفەتى خوێندنى گشتى لە زانکۆکان دەڕەخسێنین، ماوەی 3 ساڵیشە سەرجەم خوێندكارانی دەرچووی پۆلی 12 لە زانكۆكان وەرگیراون”.

بەهای دۆلار گەیشتەوە بەرزترین ئاست
پێشت بەهای دۆلار گەیشتەوە بەرزترین ئاست
سوید و تورکیا لەژێر چەتری ناتۆدا ڕێککەوتن
دواتر سوید و تورکیا لەژێر چەتری ناتۆدا ڕێککەوتن
ەیوەندیدار