بەهای دۆلار گەیشتەوە بەرزترین ئاست



سەرەڕای بڕیارەكانی بانكی ناوەندی و زیادكردنی بڕی فرۆشتنی دۆلار بە كاش (نەختینە)، بەڵام نرخی دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، جارێكی دیكە نرخی دۆلار بەرزبۆتەوە و بەهای 100 دۆلار گەیشتە 148 هەزار و 300 دینار.

بە وتەی شارەزایانی بواری دراو، هۆكاری بەرزبوونەوەی دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ بەردەوامی لە بەقاچاخ بردن و سپی كردنەوەی دۆلار و سزادانی چەند بانكێك و هەروەها دەستپێكردنەوەی هاوردەكردنی كاڵا و شمەك لەلایەن بازرگانانەوە، كە ئەوەش خواستی لەسەر دۆلار زیاد كردووە.

بەپێی بڕیاری بانكی ناوەندی، ماوەی دوو ڕۆژە چەند ڕێكارێكی دیكە گیراوەتەبەر بۆ بەهێزكردنی بەهای دینار، ئەوانیش وەك زیادكردنی بڕی فرۆشتنی نەختینە، كە ئەمڕۆ دوو هێندە زیادی كردووە، چونكە دوێنێ‌ 11 ملیۆن دۆلار بە نەخت فرۆشراوە، بەڵام ئەمڕۆ زیادكراوە بۆ 31 ملیۆن دۆلار، هاوكات بڕیارێكی دیكەش ئەوەیە، كە پشكی هەفتانەی بانك و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە نەختینەی دۆلار زیاد بكرێت.

گۆڕان داوای یەك لیستی كورد لە ناوچە كوردستانیەكان دەكات
پێشت گۆڕان داوای یەك لیستی كورد لە ناوچە كوردستانیەكان دەكات
وەزیری خوێندنی باڵا: 45%ی پارەی پارالێڵمان كەم كردۆتەوە
دواتر وەزیری خوێندنی باڵا: 45%ی پارەی پارالێڵمان كەم كردۆتەوە
ەیوەندیدار