كاتی ناردنی بودجەی هەرێم و پارێزگاكان ئاشكراكرا



ئەمڕۆ سێ شەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمان وادەی دەستپێکردنی تەرخانکردنی دارایی پارێزگاکانی لە بودجە ڕاگەیاند.

موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ میدیا عێراقییەكان ڕایگەیاندووە، لە ڕێگەی بەدواداچوونمان لەگەڵ وەزارەتی دارایی، یەک شەممەی داهاتوو، تەرخانکردنی دارایی بۆ پارێزگاکان و وەزارەتەکان دەستپێدەکرێن بۆ جێبەجێکردنی بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ و ناردنی ڕێنمایی بۆ جێبەجێکردنی بودجە و خشتەکانی و دەقەکانی و بڕگەكان.

ڕاشیگەیاندووە، ئەنجوومەنی نوێنەران بەدواداچوونێکی جددی دەبێت بۆ جێبەجێکردنی ئەم بودجەیە، لە سەرۆکایەتی ئەنجومەن و سەرۆکی لیژنەکانەوە دەست پێدەکات، هەریەکەیان بەپێی لێهاتوویی خۆیان و بەپێی وەزارەتی پەیوەندیدار.

وتیشی، “لیژنەی دارایی لایەنی پەیوەندیداری یەكەمە بۆ دواداچوونی جێبەجێکردنی بودجە، هەروەها تەرخانکردنی یاسای پاڵپشتی فریاگوزاری بە بڕی ٢٥ ترلیۆن لەخۆدەگرێت، کە لە ساڵی ٢٠٢٢ تەرخانکراون و لە ساڵی ٢٠٢٣ خەرجکراون بەمەبەستی دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی دروستی بودجە و بڕگەکانی و وەستانەوە بەرامبەر هەر حاڵەتێکی دزەکردن یان گەندەڵی”.

بەپێی یاسای بودجەی عێراق، پشكی هەرێم بە 12.67% دیاری كراوە، كە مانگانە نزیكەی ترلیۆنێك و 200 ملیار دینار جێگیركراوە دوای لێدەركردنی نیوەی داهاتی ناوخۆی هەرێم، بۆیە بەپێی وتەی ئەو پەرلەمانتارە، لە هەفتەی داهاتووەوە بودجە جێبەجێ‌ دەكرێت و پشكی هەرێمیش ڕەوانە دەكرێت.

بارزانی لەگەڵ شاندی هاوپەیمانیی یەكگرتووی ئەنبار كۆدەبێتەوە
پێشت بارزانی لەگەڵ شاندی هاوپەیمانیی یەكگرتووی ئەنبار كۆدەبێتەوە
ئێران دوایین هۆشداری دەداتە عێراق
دواتر ئێران دوایین هۆشداری دەداتە عێراق
ەیوەندیدار