عێراق کار بۆ گەڕاندنەوەی پارە دزراوەکانی دەکات



حکومەتی عێراق کار بۆ گەڕاندنەوەی پارە دزارەوەکانی و ئەو کەسانەش دەکات کە لە دۆسێی بەهەدەردانی سامانی گشتییەوە تێوەگلان و بۆ دەرەوەی وڵات هەڵاتوون.

تاڵب مەعماری، ئەندامی لیژنەی دەستپاکی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، گەندەڵی بەشێوەیەکی بەرفراوان لە دامودەزگاکاندا تەشەنەی کردووە و پێویستمان بە هاریکارییەکی گەورە هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی.

هاوکات محەمەد ڕەبیعی، شارەزای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاند، بڕیاری محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیران بۆ گەڕاندنەوەی پارە دزراوەکان و ئەو کەسانەش کە لە دۆسێی گەندەڵییەوە تێوەگلاون، کەوتووەتە بوار جێبەجێکردنەوە.

ڕوونیشیکردەوە کە سوودانی کار لەسەر جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەکات کە لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئیمزای کردووە، بەتایبەتیش ئەو بڕگەیەی کە باس لە گەڕاندنەوەی پارە دزاوەکان و تۆمەتبارەکان دەکات.

کۆریای باکور هۆشدارییەکی توند بە ئەمریکا دەدات
پێشت کۆریای باکور هۆشدارییەکی توند بە ئەمریکا دەدات
شارەوانی سلێمانی پارەی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی ماڵان کەمدەکاتەوە
دواتر شارەوانی سلێمانی پارەی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی ماڵان کەمدەکاتەوە
ەیوەندیدار