کۆریای باکور هۆشدارییەکی توند بە ئەمریکا دەدات



کیم یو جونغ ئەندامی لیژنەی ناوەندی پارتی کرێکارانی کۆریای باکور کە هاوکات یەکێکە لە کەسایەتییە نزیکەکانی کیم جۆنگ ئون سەرۆکی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، فڕۆکەکانی ئەمریکا چەندینجارە سنووری ئاسمانی وڵاتەکەیان بەزاندووە.

ئەو بەرپرسەی کۆریای باکور ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەر ئەمریکییەکان ئەو کارە دووبارە بکەنەوە ئەوا بەدڵنیاییەوە ژیانی سەرباز ئەمریکییەکان دەکەویتە مەترسییەوە، جەختی لەوەشکردەوە، هێزەکانی کۆریای باکور لەوپەڕی ئامادەباشیدان هەتا وەڵامی سنوربەزاندنەکانی ئەمریکا بدەنەوە.

لایخۆیەوە باسی لەوەکرد، ئەوفڕۆکەیەی سنووری ئاسمانی کۆریای باکوری بەزاندووە فڕۆکەیەکی سیخوڕی و هەواڵگری بووە و زیاتر لە ١٠ جار سنووری ئاسمانی ناوچەیەکی ئابوری گرنگیان لە نزیک دەریای یابانی بەزاندووە.

لەماوەکانی ڕابردوودا، کۆریای باکور چەندین جار هۆشداری بە ئەمریکا داوە کە سوپای وڵاتەکەی هەڵدەستن بە تێکشکاندنی ئەو فڕۆکە سیخوڕیانەی سنوری وڵاتەکەی دەبەزێنن.

ژمارەی دانیشتووانی هەرێم لە حەوت ملیۆن و 500 هەزار کەس نزیك دەبێتەوە
پێشت ژمارەی دانیشتووانی هەرێم لە حەوت ملیۆن و 500 هەزار کەس نزیك دەبێتەوە
عێراق کار بۆ گەڕاندنەوەی پارە دزراوەکانی دەکات
دواتر عێراق کار بۆ گەڕاندنەوەی پارە دزراوەکانی دەکات
ەیوەندیدار