شارەوانی سلێمانی پارەی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی ماڵان کەمدەکاتەوە



ئەنجوومەنی شارەوانی سلێمانی لە بارەی كۆمەڵێك بابەت و كێشەی هاووڵاتییان و پڕۆژەی وەبەرهێنان کۆبووە و هەروەها کەمکردنەوەی پارەی خۆڵ و خاشاکی هاووڵاتییانیش گفتوگۆی لەسەر کرا.

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ١٠-٧-٢٠٢٣، ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی كۆبونەوەی ئاسایی خۆی سازدا و گفتوگۆ لەسەر چەند تەوەرێک کرا کە ئەمانیە لای خوارەوەن:-

١- لە بڕگەی یەكەمدا، بە ئامادەبوونی سەرۆكی لیژنەی باڵای زیادەڕۆیی، تاووتوێی بابەتی زەوی شەهیدان و هێزەكانی پێشمەرگە كرا پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (٢٦٢٠ له ٢١\٦\٢٠٢٣). هەر لە كۆبوونەوەكەدا ئەنجومەنی شارەوانیی بە كۆی دەنگ بڕیاریدا بە چارەسەركردنی كێشەكەو تەرخانكردنی زەوی نیشتەجێ بە پێی (ماددەی ٣٠ لە یاسای ٦ ساڵی ١٩٩٣ ی بەڕێوەبردنی شارەوانییەكان). ئەمەش خزمەتێكی باش بە ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیان دەكات كە چەند ساڵێكە لە چاوەڕوانی چارەسەركردنی كێشەكەیاندان.

٢- لە پێناو بوژاندنەوە و باشتركردنی كەرتی پیشەسازیدا، باس لە پڕۆژەی پیشەسازی شاری (٢٠٢٠) كرا، كە بە تەواوبوونی ڕێكارەكانی، ڕۆڵێكی گرنگ دەبینێت لە خستنەگەڕی چەندین كارگەو پڕۆژەی پیشەسازیدا.

٣- لە تەوەرێكی تردا، باس لە كەمكردنەوەی بڕە پارەی كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاكی ماڵان كرا لە (٥،٠٠٠) دینارەوە بۆ (٣،٠٠٠) دینار پاڵپشت بە نوسراوی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ژمارە (٣٣٠ لە ١٢\٦\٢٠٢٣) تایبەت بە ڕێكخستنەوەی داهات.

٤- هەر لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا، كۆمەڵێك بابەت و كێشەی هاوڵاتیان و پڕۆژەی وەبەرهێنان گفتۆگۆیان لەبارەوە كرا.

عێراق کار بۆ گەڕاندنەوەی پارە دزراوەکانی دەکات
پێشت عێراق کار بۆ گەڕاندنەوەی پارە دزراوەکانی دەکات
منداڵێک لە زێی گەورەدا خنکا
دواتر منداڵێک لە زێی گەورەدا خنکا
ەیوەندیدار