بە ڤیدیۆ؛ لە یاریگای سلێمانی شەڕ لەنێوان هاندەرانی یانەی نەورۆز و هەولێر ڕوویدا



 

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە، لە یاریگای سلێمانی یاری نێوان یانەی نەورۆز و یانەی هەولێر دەستی پێكرد و لە ئێستادا گێمی یەكەمی یارییەكە تەواو بووە.

پەیامنێری (خەڵك) لە ناو یاریگاكە ڕایگەیاند، گرژی و شەڕە بەرد لەنێوان هاندەرانی هەردوو یانە ڕوویداوە و بەهۆیەوە چەند كەسێك بەسووكی بریندار بوون.

ڕاشیگەیاند، لە گێمی یەكەم ئەنجامی یارییەكە (یەك بە یەك) بووە و بەهۆی تەواو بوونی گێمی یەكەمەوە تا ڕادەیەك دۆخەكە هێور بۆتەوە.

عێراق قەرزی 150 ملیۆنی بۆ فەرمانبەران و هاووڵاتیان كردەوە
پێشت عێراق قەرزی 150 ملیۆنی بۆ فەرمانبەران و هاووڵاتیان كردەوە
بەهۆی کەمی خزمەتگوزاری و هەلی کارەوە لەشارۆچکەیەک خۆپیشاندانە
دواتر بەهۆی کەمی خزمەتگوزاری و هەلی کارەوە لەشارۆچکەیەک خۆپیشاندانە
ەیوەندیدار