عێراق قەرزی 150 ملیۆنی بۆ فەرمانبەران و هاووڵاتیان كردەوە



بانكی ڕەشیدی عێراقی بڕیاریدا بە پێدانی قەرزی 150 ملیۆن دیناری بە فەرمانبەران و هاووڵاتیان بە مەبەستی كڕینی یەكەی نیشتەجێبوون.

بانكی ڕەشید لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، قەرزی 150 ملیۆن دیناری دەدات بە فەرمانبەران و هاووڵاتیان بۆ كڕینی یەكەی نیشتەجێبوون (خانوو یان شوقە) بەو مەرجەی 2 كەفیلی هەبێت (كەفیلەكە فەرمانبەری مەدەنی بێت یان سەربازی وەردەگیرێت).

ڕاشیگەیاندووە، ئەو قەرزە تەنها بە مەبەستی كڕینی یەكەی نیشتەجێبوونە و ڕێژەی سوودەكەی 4% دەبێت و لەماوەی 20 ساڵدا لە كەسی سوودمەندبوو وەردەگیرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو قەرزە جگە لە بوونی دوو كەفیلەكە، بە ڕەهن كردنی یەكەی نیشتەجێبوونەكە پشتیوانی دەكرێت تاوەكو تەواوی قیستەكان دەگەڕێنرێتەوە.

هیندستان زۆرترین ژمارەی دانیشتوانی هەیە
پێشت هیندستان زۆرترین ژمارەی دانیشتوانی هەیە
بە ڤیدیۆ؛ لە یاریگای سلێمانی شەڕ لەنێوان هاندەرانی یانەی نەورۆز و هەولێر ڕوویدا
دواتر بە ڤیدیۆ؛ لە یاریگای سلێمانی شەڕ لەنێوان هاندەرانی یانەی نەورۆز و هەولێر ڕوویدا
ەیوەندیدار