زیاتر لە پێنج هەزار سزادراو لە چاکسازییەکانی هەرێمدان



بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاکسازیی کۆمەڵایەتی لە ئێستادا زیاتر لە پێنج هەزار سزادراو لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستاندا هەن.

ئیحسان عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری گشتی چاكسازیەكانی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “کۆی سزادراوان لە چاکسازییەکانی هەرێم پێنج هەزار و ٣٩ کەسن، وتیشی ٤٤٦ کەس سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە”.

باسی لەوەکرد، لە شەش مانگی ڕابردوودا سێ هەزار و ٧٣٢ کەس هاتوونەتە ناو چاکسازییەکان و سێ هەزار و ٢٣١ کەسیش ئازادکراون.

بەڕێوەبەری گشتی چاكسازیەكانی هەرێم ڕایگەیاند، ڕەزامەندییان بۆ کردنەوەی چاکسازی گەورانی گەرمیان وەرگرتووە، تەنها فەرمانی کردنەوەی لە ئەنجومەنی وەزیران دەرنەچووە.

هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە
پێشت هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە
سێ دوکانی مەی فرۆشتن داخران
دواتر سێ دوکانی مەی فرۆشتن داخران
ەیوەندیدار