چین: لەهێرشێکدا شەش کەس کوژران



لە هێرشێکدا کە کرایە سەر باخچەیەکی ساوایان لە ویلایەتی گوانگدۆنگ باشووری خۆرهەڵاتی چین، شەش کەس بە چەقۆ کوژران کە سێیان منداڵ بوون.

بەگوێرەی هەواڵێکی BBC، پۆلیس ڕایگەیاندووە کە هێرشەکە کاتژمێر ٠٧:٤٠ بە کاتی ناوخۆی ئەو وڵاتە ئەنجامدراوە.

لە هێرشەکەدا، شەش کەس کوژران کە سێیان منداڵ بوون و کەسێکیش بریندار بوو.

پۆلیس رایگەیاند، هێرشبەرەکە کە تەمەنی ٢٥ ساڵە، دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە.

سێ بەلەمی کۆچبەران بەزیاتر لە ٣٠٠ سەرنشینەوە بێسەروشوێن بوون
پێشت سێ بەلەمی کۆچبەران بەزیاتر لە ٣٠٠ سەرنشینەوە بێسەروشوێن بوون
یەکێتی نەك ھەر بەھێزە بەڵکو مەترسیداریشە
دواتر یەکێتی نەك ھەر بەھێزە بەڵکو مەترسیداریشە
پەیوەندیدار