کونسوڵخانەی ئەمریکا: پابەندین بە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ خەڵکی هەرێمی کوردستان



کونسوڵخانەی ئەمریکا پیرۆزبایی لە هەردوو شاری هەولێر و ناشڤیل دەکات بە بۆنەی ئەوەی بوونە دەستەخوشك و جەختیش دەکاتەوە لەوەی ئەمریکا پابەندە بە بەهێزکردنی پەیوەندی لەگەڵ خەڵکی هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ دووشەممە، کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی هەردوو شاری هەولێر و ناشڤیل کرد و تێیدا هاتووە: “خۆشحاڵین بەبیستنی دەنگدانی ئەنجوومەنی شاری ناشڤیل لەبارەی پەسەندکردنی پڕۆژەی دەستەخوشکی نێوان شاری ناشڤیل و شاری ھەولێر”.

ڕاشیگەیاند، چاوەڕوانی پەیوەندی و ھەماھەنگی زیاترین لە بوارەکانی کەلتور و پەروەردە و بازرگانی و بزنس لە نێوان ھەردوو شاردا.

کونسوڵخانەی ئەمریکا سوپاسی حکومەتی خۆجێی ھەولێر و شارەکانی دەستەخوشکی ناشڤیل و پەیمانگای کەلتوری کوردی ئەمریکی کرد بۆ بەردەوام کارکردنیان لەگەڵ ھەموو ھاوبەشەکان بۆ بەفەرمیکردنی ئەم پەیوەندییە.

ڕاشیگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پابەندە بە بەھێزکردنی پەیوەندی دوولایەنەی نێوان خەڵکی هەرێمی کوردستان و خەڵکی ئەمریکا لە ڕێگای بەرنامەکانی دەستەخوشکی نێوان شارەکانی ھەرێمی کوردستان و شارەکانی ئەمریکا.

دوو سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژران
پێشت دوو سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژران
بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما هاوڵاتییەک بڕیارێکی سەیر دەدات
دواتر بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما هاوڵاتییەک بڕیارێکی سەیر دەدات
ەیوەندیدار