ئەندامێکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن دەستی لەکارکێشایەوە



ئەندامێکی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی هەرێم لە پشكی یەكگرتووی ئیسلامی کوردستان دەستی لەكاركێشایەوە.

 

ئیسماعیل حەمەعەلی خورماڵی  ئەندامی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان دەستی لەکارکێشایەوە و داوا دەکات رێكاری یاسایی بگرنە بەر بۆ تەواو بوونی ماوەی ئەندامێتی لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی.

 

ئیسماعیل خورماڵی لە نووسراوێكدا کە ئاڕاستەی سەرۆكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی کردووە، داوا دەکات بەپێی یاسای چاكسازی لە مووچەو دەرماڵەو خانەنشینی و یاسا پەیوەندیدارەكان، رێكاری یاسایی بگرنە بەر بۆ تەواو بوونی ماوەی ئەندامێتیم لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی.

 

ناوبراو لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی؛دوای نزیكه‌ی‌ (22) ساڵ خزمه‌ت له‌ كه‌رتی حكومی و زیاتر له‌ هه‌شت ساڵ و نیو ئه‌ركی كۆمسیاری، ئه‌مڕۆ داواكاریم پێشكه‌ش كرد بۆ كۆتایی هێنان به‌ ماوه‌ی ئه‌ندامیه‌تیم له‌ كۆمسیۆن.

دەقی نوسینەکە؛

به‌ گه‌نجی ده‌ستمان پێكرد و به‌ سه‌رو ڕیش و ڕووی سپییه‌وه‌ لێی ده‌رچووین
دوای نزیكه‌ی‌ (22) ساڵ خزمه‌ت له‌ كه‌رتی حكومی و زیاتر له‌ هه‌شت ساڵ و نیو ئه‌ركی كۆمسیاری، ئه‌مڕۆ داواكاریم پێشكه‌ش كرد بۆ كۆتایی هێنان به‌ ماوه‌ی ئه‌ندامیه‌تیم له‌ كۆمسیۆن.
له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌وه‌ی به‌ باشمان زانی بێت و له‌سنوری ده‌سه‌ڵاتماندا بوو بێت كردوومانه‌ و به‌ دلسۆزییه‌وه‌ خزمه‌تمان كردووه‌. هه‌رچیش دژ بووبێت به‌ قه‌ناعه‌ت و بۆچوونمان دژی بووین.
ئه‌گه‌رچی به‌ ئومێدی زۆر گه‌وره‌وه‌ ده‌ستمان پێكرد و ده‌كرا كاری زۆر گه‌وره‌تر بكه‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ژینگه‌كه‌ له‌بار نه‌بوو، هۆكاره‌كانیش له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌ بوون.
سوپاسی خوا ده‌كه‌م كه‌ ڕووسورین و سه‌ربه‌رزانه‌ و دڵسۆزانه‌ و به‌ پاكی كاره‌كانی سه‌رشانمان ئه‌نجامداوه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه‌ ئێمه‌ ناتوانین هیچ پرۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بده‌ین، له‌ ئێستادا ئه‌وه‌م به‌ باش زانی كۆتایی به‌ كاره‌كانم له‌ كۆمسیۆن بهێنم، به‌و ئومێده‌ی له‌و ته‌مه‌نه‌ كه‌مه‌ی كه‌ ماومانه‌ بتوانین له‌ داهاتوودا له‌ بوارێكی تردا خزمه‌تی زیاتر بكه‌ین.
داوای لێبوردن له‌ هه‌ركه‌سێك ده‌كه‌م گه‌ر دڵم ڕه‌نجاندبێت له‌و ماوه‌یه‌دا كه‌ پێكه‌وه‌ كارمان كردووه‌. هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌رجه‌م هاوكاران و هاوڕێیانم له‌ ئه‌نجومه‌ن و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی كۆمسیۆن ده‌خوازم.
سوپاسی تایبه‌تم بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی پشتگیرییان كردووین و هاوكارمان بوون به‌ به‌رده‌وامی، به‌تایبه‌ت ئه‌و خوشك و برایانه‌ی كە له‌ كۆمسیۆن له‌ ده‌ورم بوون، به‌تایبه‌تتر ستافی نوسینگه‌، هه‌رگیز خۆشه‌ویستی و دڵسۆزیتان له‌یاد ناكه‌م.
خوای گه‌وره‌ له‌ هه‌ڵه‌ و كه‌موكوڕییه‌كانمان ببورێت و هاوكارمان بێت له‌ داهاتوودا بتوانین خزمه‌تی زیاتر به‌ ده‌وروبه‌ر و په‌یامه‌كه‌مان بكه‌ین.
ئیسماعیل حمه‌علی خورماڵی
هەواڵی مردنی عەلاوی بڵاودەبێتەوە و نووسینگەکەشی ڕوونکردنەوە دەدات
پێشت هەواڵی مردنی عەلاوی بڵاودەبێتەوە و نووسینگەکەشی ڕوونکردنەوە دەدات
٥٠٠ ڕۆژ شەڕ… دیارترین دەستکەوت و زیانەکانی ڕووسیا و ئۆکراینا
دواتر ٥٠٠ ڕۆژ شەڕ… دیارترین دەستکەوت و زیانەکانی ڕووسیا و ئۆکراینا
پەیوەندیدار