ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لەشكركێشییەكەی توركیا حزبەكانی باشوور دەكاتەوە دوو بەرە

سوپای توركیا لە دێی بەرمیزە لە شارەدێی سیدەكان، قەزای سۆران، پارێزگای هەولێر 1ی 6ی 2018

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامێكی ئەنجومەنی جێبەجێ كردنی یەكگرتوو ئاشكرایدەكات، هەڵوێستی لایەنەكان لەبەرانبەر لەشكركێشییەكانی توركیا و ئێران نەرێنی و خراپە.

لە رابردوودا حەشدی شەعبی هاتەسەر هەریم‌و نیوەی خاكەكەی داگیر كرد‌و بەشێك لە لایەنە سیاسییەكان هێرشیان دەكردەسەر حزبەكانی نزیك لە ئێران، لەوانە پارتی‌و یەكگرتوو و كۆمەڵێك حزبی دیكە، لەبەرانبەردا حزبەكانی نزیك لە ئێرانیش یەكێتی‌و گۆڕان‌و كۆمەڵ بێدەنگ بوون، ئێستاش توركیا لەشكركێشی دەكات بۆ سەر هەرێم‌و پێچەوانەكەی هەیە، پارتی‌و یەكگرتوو جۆرێك لە بێدەنگیان هەڵبژاردووە لەبەرانبەردا حزبەكانیتر دەنگیان بەرز كردووەتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە هەردوو وڵاتی دراوسێ دوژمنی لەمێژینەی گەلی كوردن‌و بە هەموو جۆرێك هەوڵی لەنێوبردنی گەلی كوردستانیان داوە، ئەمە هاوكاتە لەگەڵ ئەوەی ئێران‌و توركیا شەڕی ئاویش لەگەڵ هەرێم دەكەن‌و سەرچاوە ئاوییەكانیش دەگرنەوە.

لەوبارەوە موستەفا عەبدوڵڵا ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێ كردنی یەكگرتووی ئیسلامی بە(خەڵك)ی راگەیاند، بەهۆی ئەوەی عێراق سەروەرییەكانی نەماوە، هەرێمی كوردستانیش وڵات نییەو سەروەری نییە، وڵاتانی هەرێمی بە ئارەزوی خۆیان دێن‌و تەراتێنی تێدا دەكەن.

ناوبراو جەختی لەوە كردەوە لایەنەكانی هەرێم بوون بە دووبەشەوە، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بێدەنگی هێزەكان لەبەرانبەر ئەو لەشكركێشیانەو هەر روداوێكیتر كە روو لە هەرێم دەكات، بەڵایەكی گەورەیە.

رونیشیكردەوە، دەربڕینی هەڵوێست كاری پەرلەمانەو ئەسڵ وایە هەر رووداوێك كە رووبەرووی هەرێم دەبێتەوە، پەرلەمان مەرجەعی بنەڕەتییەو نوێنەری هەموو لایەنەكانی تێدایەو حەق وایە كۆبونەوەیەكی بەپەلە بكات‌و لەسەر بڕیارێك رێكبكەون بۆ ئەوەی هەڵوێستێكی كوردستانی دەرببڕن، ئەوەیتر هەمووی دەبێتە هەڵوێستی حزبی‌و كاریگەری نەرێنی دەبێت نەك ئەرێنی.

موستەفا عەبدوڵڵا راشیگەیاند، راستە پەرلەمانیش دابەش بووە بەسەر حزبەكاندا، بەڵام لە زۆر بابەت پەرلەمانتاران هاوڕا بوون، بۆنمونە لە ناردنی هێز بۆ كوبانێ‌و زۆر بابەتیتر، بۆیە باشترین هەڵوێست، هەڵویستی حكومەت‌و پەرلەمانە، ئەگەرنا جیاوازی هەڵوێستی حزبەكان لەسەر ئەو بابەتانە خزمەت بە پرسە نیشتمانییەكەی ئێمە ناكات.

وتیشی “پەرلەمان‌و حكومەت مەرجەعی بنەڕەتین‌و نوێنەری هەموو لایەنەكانی تێدایەو هەڵوێست‌و توانایان چییە ئەوە دەرببڕن، هەرێمی كوردستان توانایەكی وامان نییە رووبەرووی ئەو وڵاتانە ببینەوە، ئەوەتا عێراق بێدەنگی هەڵبژاردەوە جا هەرێمی كوردستان بەو حاڵە لێقەوماویەی چۆن دەتوانێ”.

کوردستان

فراكسیۆنی كۆمەڵ بۆردێكی یاسایی دروستدەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، چەند پرۆژە یاسایەكی گرنگ بۆ بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان بە گشتی و موچەخۆران بەتایبەتی ئامادە دەكات و ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی بكات تا بخرێتە بەرنامەی كارەوە، بڕیاری دروستكردنی بۆردێكی یاسایی دەدەن.

عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوك ڕایگەیاندووە، فراكسیۆنی كۆمەڵ بڕیاری دروستكردنی بۆردێكی یاسایی دا بە مەبەستی ڕاوێژ و داڕشتنەوەی ئەو پرۆژە یاسایانەی فراكسیۆن پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمانی دەكات .

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ فراكسیۆنەكەی چەند پرسێكی تایبەت بە كاری فراكسیۆنیان تاوتوێكردووە.

ئاشكراشیكردووە، دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان، فراكسیۆنی كۆمەڵ چەند پرۆژە یاسایەكی گرنگ بۆ بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان بە گشتی و موچەخۆران بەتایبەتی ئامادە بكات و ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی بكات تا بخرێتە بەرنامەی كارەوە .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
كەشناسی هەرێم ڕێژەی بارانبارینی لە كاتژمێر 9ی بەیانی تا9ی شەو بڵاوكردەوە، كە زۆربەی ڕێژەی باران لە ناوچەی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی بووە، دەشڵێت: ” لە سلێمانی 27.5 ملم و قەزایی دەربەندیخان زباریووە “.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ڕێژەی بارانبارین لە كاتژمێر 9ی سەرلەبەیانیەوە تا 9ی شەو لە سلێمانی 27,5 ملم باریوە، قەزایی دەربەندیخان 48.4 ملم و كەلار 32.2 ملم باریووە.

دەشڵێت: “بارانبارین لە ناوچەكانی دیكە بە ڕێژەی جیاواز باریووە، بە جۆرێك لە پارێزگای هەولێر 13.5 ملم و دهۆك 5.7 و كەركوك 17ملم و هەڵەبجە 29.4 ملم بووە” .

بەپێی ئەو ڕێژەیەی كەشناسی بڵاویكردۆتەوە، بڕی باران لە ناوچە جیاجیاكان بەم شێوەیە بووە:

هەولێر 13.5 ملم
سلێمانی 27.5 ملم
كەركوك 17 ملم
دهۆك 5.7 ملم
هەلەبجە 29.4 ملم
پیرمام 17.6 ملم
خەبات 6.6 ملم
چۆمان 8.8 ملم
حاجی ئۆمەران 0.8 ملم
بارزان 8 ملم
سیدەكان 7 ملم
دوكان 21 ملم
هەڵشۆ 23.6 ملم
ماوەت 17.4 ملم
پێنجوین 29.6 ملم
چەمچەماڵ 26 ملم
دەربەندیخان 48.4
كەلار 32.2 ملم
خانەقین 24.8 ملم
مەیدان 37.6 ملم
خورماتوو 17 ملم
زاخۆ 2 ملم
ئاكرێ 9.6 ملم
ئامێدی 6.2 ملم
بامەڕنی 8.2 ملم
كانی ماسی 10.4 ملم
مانگێش 6.6 ملم
شاریا 3.4 ملم

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە گەرمیان ماڵی ژنێك دەبێتە لانەی بەساڵاچوان

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەمەبەستی دابینكردنی ماڵێكی گەرم و ئاوەدان بۆ بەساڵاچوانی بێ لانە ماڵی خانمێك دەبێتە لانەی ئەو توێژە و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێڕی و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی گەرمیان-یش دەڵێت،”هەر بەساڵاچویەك جێگەی نییە بۆ مانەوە یاخود كەسوكاری نییە دەتوانێت لە ماڵی حاجی ئاهو بمێنێتەوە”.

بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێڕی و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی گەرمیان لە ئاگادارییەكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، بەمەبەستی دابینكردنی ماڵێكی گەرم و ئاوەدان بۆ بەساڵاچوانی بێ لانە ماڵی حاجی ئاهو بۆ بەساڵاچووان لەلایەن هادی عەبدولڕەحمان-ەوە بونیادنراوە.

دەشڵێت ،”لە ئێستادا دەرگای ئەو ماڵە واڵایە بۆ لە خۆگرتنی هەر بەساڵاچویەك، كە جێگەی نییە بۆ مانەوە یاخود كەسوكاری نییە لەگەڵیان بمێنێتەوە”.

ڕاشیگەیاندووە، ئەم ماڵە لەژێر چاودێری بەرێوەبەرایەتیماندایە، ئیش و كارەكانی ڕۆژانەی بەڕێوە دەبرێت، ناونیشانی ماڵی حاجی ئاهو-ش دەكەوێتە نزیك دادگای بەرای كەلار، پشت گەراجی كەلار سلێمانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 84%, 32
    32 84%
    32 - 84% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین