ئەمریکا، تاوتوێی ناردنی بۆمبی ھێشوویی بۆ ئۆکراینا دەکات



لە چوارچێوەی ھاوکارییە سەربازییەکانیدا ئەمریکا ، بۆمبی ھێشوویی بۆ ئۆکراینا دەنێرێت.

 

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، جەیک سولیڤان لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رۆژانەی دا، ئاماژەی بەوەدا کە بەپێی پێداویستییە مەیدانییەکان ھاوکاری پێویستی ئۆکراینایان کردووە و جەختیشی لەوە کردەوە، ئۆکراینا پێویستی بە چەکی تۆپھاوێژ ھەیە بۆ ئەوەی درێژە بە ئۆپەراسیۆنەکانی خۆی بدات.

 

سولیڤان راشیگەیاند؛ “ئۆکراینا بە لاوازی جێناھێڵن” و باسی لە راستی پێدانی بۆمبی ھێشوویی بە کیێڤ کرد.

 

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، جەیک سولیڤان باسی لەوەشکرد کە ڕووسیا لە دەستپێکی جەنگەوە بۆمبی ھێشوویی بەکارهێناوە و بانگەشەی ئەوەشی کرد کە رێژەی ھەڵەکردن لەو بۆمبە ھێشوویانەی کە ڕووسیا بەکاریان دەھێنێت لە نێوان سەدا ٣٠-٤٠ دایە.

 

وتیشی: ” ئۆکراینا بۆ بەرگریکردن لە ناوچەی سەروەریی خۆی، داوای بۆمبی ھێشوویی دەکات”.

 

سولیڤان ئاشکراشیکرد، رێژەی ھەڵەکردنی ئەو بۆمبە ھێشوویانەی ئەمریکا دابینیان دەکات لە سەدا ٢.٥ بەرزتر نییە.

 

ئیدارەی جۆ بایدن لە ئەمریکا ماوەیەکە ھەڵسەنگاندن بۆ پێدانی بۆمبی ھێشوویی بە ئۆکراینا دەکات کە لەلایەن بەشێکی زۆری وڵاتان چەکێکی قەدەغەیە.

دەرمانێکی تایبەت بە خاوکردنەوەی نەخۆشیی زەهایمەر پەسەند کرا
پێشت دەرمانێکی تایبەت بە خاوکردنەوەی نەخۆشیی زەهایمەر پەسەند کرا
نرخی نەوت بۆ نزیکەی ٨٠ دۆلار بەرزبوەوە
دواتر نرخی نەوت بۆ نزیکەی ٨٠ دۆلار بەرزبوەوە
ەیوەندیدار