نرخی نەوت بۆ نزیکەی ٨٠ دۆلار بەرزبوەوە



بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی نەوت  لەجیهاندا، نرخى بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٨ دۆلار و ٤٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنی دوو نرخەکەى دۆلار بەرزبوەتەوە.

هاوکات، ئەمڕۆ شەممە نرخى بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی یاخود نەوتی (تەکساس) لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٧٣ دۆلار و ٧٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی ڕابردوو بە ٧٢ دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.

ماڵپەڕی”Iraq oil report” بڵاوی کردەوە، سەرەڕای ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم هەناردەی نەوتی عێراقی زیادی کردووە بە شێوەیەک لە مانگی حوزەیراندا گەیشتووەتە  زیاتر لە سێ ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە و بەراورد بە مانگی ئایار ٠.٠٥ ملیۆن بەرمیل نەوت زیادی کردووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی ئۆپێک پڵەس لە رۆژی ٤ی حوزەیران بڕیاریاندا، تاوەکو کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ بەردەوامی بدەن بە کەم کردنەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت و بەپێویستیان زانی وڵاتانی ئەندام پابەندبن بە کەم کردنەوەی ڕێژەی ڕۆژانە کە بە  ٣.٦٦ ملیۆن بەرمیل نەوت دیاریکراوە.

ئەمریکا، تاوتوێی ناردنی بۆمبی ھێشوویی بۆ ئۆکراینا دەکات
پێشت ئەمریکا، تاوتوێی ناردنی بۆمبی ھێشوویی بۆ ئۆکراینا دەکات
عێراق، پەرە بە بەرهەمهێنانی غاز دەدات
دواتر عێراق، پەرە بە بەرهەمهێنانی غاز دەدات
ەیوەندیدار