بڕیاربدە منداڵەکەت ببێتە پاڵەوانی مەلەوانی



خولی هاوینە بۆ فێربوونی مەلەوانی منداڵان دەکرێتەوە، منداڵان لە شاشەی تەکنەلۆژیا ڕزگاریان دەبێت و فێری مەلەوانی دەبن.

مەلەوانی وەزرشێکی سوودبەخشە، کۆمەڵگەی وەرزشی ئازادی لە پشووی هاویندا خولی فێرکردنی مەلە بۆ منداڵان دەکاتەوە، ئەگەر منداڵێکیش بەهرەی هەبێت ئامادەی دەکەن تا ببێتە پاڵەوان.

منداڵەکان دەتوانن لە شەش ساڵیەوە تا ١٤ ساڵی بەشداری بکەن، ڕۆژانە دوو کاتژمێر لە مەلەوانگەکە فێری مەلە دەکرێن.

منداڵەکان چاویان بڕیوەتە جوڵە و شێوازی مەلەکردنی ئەو پاڵەوانەی وەک ئەوان لە خولەکەوە فێری مەلە بووە، بە وردی سەرنج دەدەن.

منداڵەکان بە جۆش و خرۆشەوە بەشداریدەکەن، هاوڕێی نوێ پەیدادەکەن، مەیڤی ئەکرەم تەمەنی ٩ ساڵە، لەگەڵ تەواوبوونی خوێندندا هاتووەتە خولەکە و فێری مەلەکردن بووە.

هەندێکیشیان ساڵانێکە بەشداری خولەکان دەکەن بەرەو پاڵەوانبوون هەنگاودەنێن، ڕەند بەهزاد، پێنج ساڵە بەشداری خولەکان دەکات، ئێستا بووەتە پاڵەوان و یاریزانی یانەی سلێمانی.

مەلەکردن جگە لە سوودە تەندروستییەکەی، دەبێتە ڕێگایەکیش بۆ دوورکەوتنەوەی تەکنەلۆژیا، گۆران کەمال، ڕاهێنەر لە خولەکە و هاوکات ڕاهێنەر لە یانەی سلێمانی، ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، مەلەوانی سوودی تەندروستی زۆری بۆ منداڵان هەیە، خەو و خواردنیان ڕێکدەخاتەوە.

هەروەها منداڵان لە شاشەی مۆبایلەکان و تەکنەلۆژیا دووردەخاتەوە و جەستەیەکی تەندروستیان پێدەبەخشێت.

گەرما كۆتایی دێت و باران دەبارێت
پێشت گەرما كۆتایی دێت و باران دەبارێت
هاوڵاتییەک لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستدا
دواتر هاوڵاتییەک لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستدا
ەیوەندیدار