هاوڵاتییەک لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستدا



ڕێکخراوی هەنگاو بۆ بەرگری و داکۆکی لەمافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، بەندکراوێکی کورد بەناوی مووسا ئیسماعیلی، کە بەتۆمەتی کاری سیاسی لەلایەن دەسەڵاتی ئێرانەوە  دەستگیرکرابوو لەژێر ئەشکەنجەی ناوەندە حکوومەتییەکانی ئێراندا گیانی لەدەستداوە.

مووسا ئیسماعیلی، گەنجێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، لەماوەی ڕابردوودا بەتۆمەتی ئەنجامدان و هەبوونی پەیوەندی سیاسی لەگەڵ هێزەکوردییەکانی دژ بە دەسەڵاتی ئێران بەند کرابوو لەژێر ئەشکەنجەی ناوەندە حکومییەکانی ئێراندا گیانی لەدەستداوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رێکخراوی هەنگاو موسا ئیسماعیلی خەڵکی گوندی “پەسەوێ”ی سەر بە شاری پیرانشاری ئێرانە. ئەوە لەکاتێکدایە دەسەلاتی ئێران لەماوەکانی ڕابردوودا بەدانەپاڵی تۆمەتی سیاسی چەندین کەسی دیکەی ڕاپێچی زیندانەکان کردووە و هەندێکیان سزای زیندانی کردنیان بەسەردا سەپێندراوە و هەندێکیشیان لەسێدارە دراون.

بڕیاربدە منداڵەکەت ببێتە پاڵەوانی مەلەوانی
پێشت بڕیاربدە منداڵەکەت ببێتە پاڵەوانی مەلەوانی
سودانی: دەستی گەندەڵکار دەسوتێنین
دواتر سودانی: دەستی گەندەڵکار دەسوتێنین
ەیوەندیدار