گەرما كۆتایی دێت و باران دەبارێت



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، دوای کۆتايی هاتنی ئەم شەپۆلە گەرمایە ئەگەری باران لە ناوەڕاست و چارەکی کۆتایی ئەم مانگەدا هەیە.

محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی باران بارین بۆ ناوچەکانی باکوری کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ١٦ -٧-٢٠٢٣ تایبەت بۆ سنوری پارێزگاکانی (ئورمیە و وان و هەکاری)، دواتر بەهۆکاری دابەزینی پلەی گەرمی چەند پلەیەک و دابەزینی پەستان و بەرزبوونەوەی ڕادەی شێ لە ئەگەری گونجانی بارودۆخدا لە ڕێکەوتی ١٨-٧-٢٠٢٣ پێشبینی دەکەم، کە باران و نمەباران لە ناوچە سنوریەکانی سنوری (ئیدارەی سۆران و ئیدارەی ڕاپەڕین و پارێزگای دهۆک) ببارێ لەگەڵ ڕوودانی هەورە بروسکە.

وتیشی، “بەڵام زیاتر سنوری ناوچە شاخاوییە کوێستانیە بەرزەکان دەگرێتەوە، کە هاوسنورن لەگەڵ سنوری ئەو پارێزگایانەی، کە ئاماژەم پێکردن لە بەشەکانی دیکەی کوردستان”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمەش بارودۆخێکی ئاسایی وەرزیە بۆ ئەو ناوچانە بەتایبەت و ئەگەر هەیە هەمان بارودۆخ لە ٢١-٧-٢٠٢٣ دووبارە ببێتەوە و پێشبینی دەکەم مانگی ٨ بێبەش نەبێت لەو حاڵەتانە و ئەمەش نیشانەی دڵنیایە، کە پشت بەخودا وەرزی پایزمان لە کاتی ئاسایی خۆیدا دەگات و بارانی پەڵە لەکاتی خۆیدا بۆ سەرجەم ناوچەکان دەبێت.

 

تووشبوون و مردن بە تای خوێنبەربوون لە هەرێم زیادی كرد
پێشت تووشبوون و مردن بە تای خوێنبەربوون لە هەرێم زیادی كرد
بڕیاربدە منداڵەکەت ببێتە پاڵەوانی مەلەوانی
دواتر بڕیاربدە منداڵەکەت ببێتە پاڵەوانی مەلەوانی
ەیوەندیدار