١٠٣ کۆچبەر بەھۆی بەرزی پلەی گەرماوە گیانیان لەدەستدا



ژمارەی بەو کۆچبەرە نایاسایانەی کە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ لە سنووری نێوان ئەمریکا و مەکسیک بەھۆی بەرزی پلەی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە ١٠٣ کەس.

بەرپرسی دەورییەی پۆلیسی سنووری ئەمریکا، جەیسن ئۆونس لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند “کاریگەری بەرزی لە رادەبەری گەرما لە سنووری باشووری رۆژئاوا بەردەوامە. لە سەرەتای ئەمساڵەوە، تیمەکانمان پێنج ھەزار و ٩١ کەسیان رزگارکردووە کە کەوتبوونەتە ژێر کاریگەری بەرزی پلەی گەرما و ١٠٣ کۆچبەری نایاسایی دیکەش بە شێوەیەکی تراژیدی بەھۆی بەرزی پلەی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە”.

بەرپرسی دەورییەی پۆلیسی سنووری ئەمریکا، جەیسن ئۆونس ھۆشداری دایە ئەو کۆچبەرانەی کە بەشێوەیەکی نایاسایی لە مەکسیکەوە دەیانەوێ بۆ ئەمریکا دەرباز بن و گوتیشی: “بەھۆی تێپەراندنی سنوور بە شێوەیەکی نایاسایی ژیانتان مەخەنە نێو مەترسییەوە”.

لەلایەکی دیکەش، تیمی پاراستنی سنوور و گومرکی ئەمریکا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێدا رایگەیاند کە “تێنووێتی ھۆکاری سەرەکی گیانلەدەستدانەکان”ە و تەنھا لە ھەفتەی رابردوودا بەھۆی بەرزی پلەی گەرماوە “١٣ کۆچبەری نایاسایی گیانیان لەدەستداوە و ٢٢٦ کەسیش لە کۆتا ساتدا رزگارکراون”.

لە راپۆرتەکانی پێشبینی ئاوھەوادا باس لەوە کراوە کە پلەکانی گەرما لە ویلایەتەکانی باشووری رۆژئاوای ئەمریکا لە نزیک سنووری مەکسیک لەم دواییانەدا گەیشتووەتە ئاستێکی مێژوویی.

تیرۆرستێکی داعش لە نزیک چەمچەماڵ دەستگیرکرا
پێشت تیرۆرستێکی داعش لە نزیک چەمچەماڵ دەستگیرکرا
دوو کەسی دیکە لە کێشەی ٢٥ دەفتەر دۆلارەکە قسە دەکەن
دواتر دوو کەسی دیکە لە کێشەی ٢٥ دەفتەر دۆلارەکە قسە دەکەن
ەیوەندیدار