لە ئیستانبوڵ نزیکەی ٧٠٠ کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران



لە میانی ئەو پشکنینانەی کە لە ناوچەکانی ئیستانبوڵ ئەنجامدران، ٦٩٧ کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران.

لە ناوچەکانی پارێزگای ئیستانبوڵ بە بەشداریی تیمەکانی بەڕێوبەرایەتیی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی و دەروازە سنوورییەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی ئیستانبوڵ، بەڕێوەبەرایەتیی هۆبەی بەندەرەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاسایشی قەزاکان هەڵمەتێکیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی ئەنجامدرا.

تیمەکان لەمیانی هەڵمەتەکەدا ٥٣ بەلەمیان پشکنینی و ٦٩٧ کۆچبەری نایاساییان دەستگیر کرد.

کۆچبەران دوای تەواوبوونی رێککارەکانیان رادەستی ناوەندی دووبارە ناردنەوەی کۆچبەران دەکرێن.

دیموکرات: تاوانەکە پیلانێکی داڕێژراو بووە
پێشت دیموکرات: تاوانەکە پیلانێکی داڕێژراو بووە
جادوگەرێك دەستگیركرا
دواتر جادوگەرێك دەستگیركرا
ەیوەندیدار