جادوگەرێك دەستگیركرا



لە لایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە ژنێك دەستگیركرا كە كاری جادوو فێڵی دەكرد .

ئەمڕۆ هەینی، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، پاش چاودێریكردنی ژنێك لە لایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە كە گومان دەكرا كاری جادو و نوشتە بكات، هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی لە لێكۆڵینەوەكانیان بەردەوام بوون و سەرەنجام دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار دەستگیربكرێت.

ڕوونیشیکردەوە، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ژمارەیەك بەڵگەو نوسراو و كەرەسەتەی جادوكردن كە تۆمەتبار نوشتەو جادوی كردووەو لە ڕێیەوە پارەی لەهاووڵاتییان وەرگرتووە .

لەئێستادا تۆمەتبار(و، ر، أ ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە لێكۆڵینەوە بەردەوامە .

 

لە ئیستانبوڵ نزیکەی ٧٠٠ کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران
پێشت لە ئیستانبوڵ نزیکەی ٧٠٠ کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران
دوو پێشمەرگەی دیموکرات بە دەستی هاوڕێیەکیان کوژران
دواتر دوو پێشمەرگەی دیموکرات بە دەستی هاوڕێیەکیان کوژران
ەیوەندیدار