دوو پێشمەرگەی دیموکرات بە دەستی هاوڕێیەکیان کوژران



دوو پێشمەرگەی دیموکرات لە سنووری قەڵادزێ کوژران و بەرپرسێکی حزبەکەش دەڵێت، هاوڕێیەکی خۆیان “خیانەت”ی لێ کردوون.

درەنگانی شەوی رابردوو سێ پێشمەرگەی حزبی دیموکراتی کوردستان ئێران، چوونەتە سەیرانگەی هەڵشۆ لە سنووری قەڵادزێ، لەوێ دووانیان کوژران.

بەرپرسێکی باڵای حزبەکە ڕایگەیاند، یەکێك لە پێشمەرگەکان “خیانەتی کردووە و دوو پێشمەرگەکەی دیکەی شەهید کردوون.”

لوقمان ئاجی ناسراو بە لوقمان گەرگوولی و عادل موهاجر، ناسراو بە سەرباز چاوشین، ئەو دوو پێشمەرگەیەن کە کوژراون.

بەرپرسەکەی دیموکرات ڕوونیشیکردەوە، “ئەو کەسەشی کوشتوونی ئەندامی خۆمان بووە”، بەڵام تا ئێستا دەستگیرنەکراوە و گومانیش دەکرێت گەڕابێتەوە بۆ ئێران.

جادوگەرێك دەستگیركرا
پێشت جادوگەرێك دەستگیركرا
سەربازانی ئیسرائیل لە هەڵکوتانە سەر شاری نابلوس دوو فەڵەستینییان کوشت
دواتر سەربازانی ئیسرائیل لە هەڵکوتانە سەر شاری نابلوس دوو فەڵەستینییان کوشت
ەیوەندیدار