بۆچی كاتی پەتا و نەخۆشی ئارەزوی خواردن نامێنێت؟



 

لە كاتی تووشبوون بە پەتای وەرزی و هەڵامەت و ئەنفلوەنزا كەسی تووشبوو چ مناڵ یا گەورە ئارەزووی خواردنی نامێنێت بگرە هەندێ جار دڵی تێك دێت و ڕەنگە بڕشێتەوە و هەندێ جار یەكەم نیشانەی تووشبوون ڕەنگە نەمانی ئیشتها یا كەم بوونەوەی بێت .

هۆكاری ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە پڕۆسەی هەرسكردنی خۆراك پێویستی بە وزە هەیە و لە دەستپێكی پەتا وەرزیەكان جەستەی مرۆڤ بەلایەوە باشترە كە ڕێژەی بەكارهێنانی وزە و چالاكی خۆی كەم كاتەوە تا بتوانێت گرنگی بدات و تەركیز بكاتە سەر بەهێزكردنی كۆئەندامی بەرگری لەش كە هەڵ دەشڵێت بە بەرنگاربوونەوەی هۆكارەكانی نەخۆشییەكە ، لەشی مروڤ بەشی ئەوەنەی وزەی هەڵگیراوی تێدایە كە بتوانێت تا ماوەیەك هەڵ بكات بێ خواردن .

هەر هەمان هۆكاریش كە لە كاتی پەتا هەست بە بێهێزی و لەش قوڕسی دەكەین و هەست دەكەین پێویستمان بە پشووە و حەز ناكەین لە جێگای خۆمان بجوڵێین و تەنانەت تاقەتی قسەكردنیشمان نامێنێت .
هەرس كردنی خواردن بە تایبەت خواردنی ژەمێكی قورس و چەور جەستە هیلاك دەكات بۆیە یەكسەر دوای تەواو بوون هەست بە خەواڵوویی دەكەیت و خوا خواتە كەمێك پاڵ كەویت.

ئامادەكردنی
دكتۆر كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك

 

یەرەكە لەبارەی هێرشەكەی ئاسۆس ڕوونكردنەوەی دا
پێشت یەرەكە لەبارەی هێرشەكەی ئاسۆس ڕوونكردنەوەی دا
ئیسرائیل حەماسی لە غەزە بۆردوومانكرد
دواتر ئیسرائیل حەماسی لە غەزە بۆردوومانكرد
پەیوەندیدار